سەرماوسینەما 🎬
خۆشەویستان ئەمڕۆ دونیاساردبوو سەرماکە یادگارێکی کۆنی ساڵانی زوی هێناوە یادم جەژن بو باران وسەرما لەجەژنانیش یان بن لەیلوکان یان هاتوچۆی نێوان سێ سینەماکەی حمرا وسیروان و صلاح الدين و بینینی فلیمەکانی شەمشون و داراسنگ وتەرەزان و سۆپەرمان وباتمان وهەندێ جاریش فلیمی میسری و حەربی و جاسوسی بەتایبەتی ئەگەر باران و بەفر بوایە سینەما باشترین جێ و مەکانی بەسەربردنی جەژنانی گەنج و هەرزەکاران بو ئەو ڕۆژەم قەت لەبیرناچی لەگەڵ دراوسێکانمان کامەرانی سەید بەها و برایەکانی نبیل و ئازاد و عبدالرحماني ئامۆزام وچەند مندالێکی دی گەڕەک لە سینەما سیروان بەڕاکردن گەیشتینە سینەما حمرا فلیمی (الحب الاعمی) ی هیندی تازە نیشاندرابوو هەمو جلک و بەرگمان ببوە جل لەبەر بارانی تەنیا لە شێستی جێ مابو چوین لە ڕیزێک لە بن شاشەی دانیشتین کەبوە فەترە تەماشای لای ڕاستم کرد چورچە شێت لەرێزی دواوەمان جومعه شێت چورچە ناوە ناوە جولەو حەرەکەی ترسێنەری دەکرد لەترسان هەمومان خۆمان پێکدادەدا ئەوجارە جومعه گاشە بەردێکی لەدەست بو هەرەشەی لێدانی دەکرد و بەرزی دەکردەوە لەبن دەرگای سینەماش کەلەنەکی گەورە هەبو بایەکی ساردی وەک ئەوبەیانیەی لێ دەهاتە ژۆرێ و لەشاشەی سینەماش ئەکتەرێکی گەنجی کوێر لەگەڵ کچەکە وابزانم ناویان ڕاجی کۆمارو ئاشاباریخ بوو حەزیان لێکدەکرد و ناوەناوە گۆرانیەکی سەماداری خۆشی هیندی هۆڵەکەی کپ دەکرد هەندێ دیمەنی کاریگەری گەنجەکوێرەکەش زۆربەی خەلکی ناو هۆڵەکەی دەگریاند ناوەناوەش چورچە و جومعە بە جولەکانیان ترس و دڵەڕاوکێکەیان دەست پێدەکردەوە دوو کاتژمێر پتر لەو حالەبوین تا فلیم تەواوبو سەرمای ئەمڕۆ بەیانیم وەک سەرمای ئەوێ ڕۆژێ هەست پێکرد
نوسینی : عبدالباسط فرهادی
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 931 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!