دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی دادی عێراق:
کۆماری عێراق
وەزارەتی داد
ژمارە: ق/6716
بەروار: 23/9/2020
بۆ/سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی جێبەجێکردن لە پارێزگاکانی (نەینەوا/سەڵاحەددین/کەرکووک/دیالە/نەجەف/کەربەلا/ئەنبار)
بابەت/بڕیاری لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی (140) لە دەستوور
بە پشتبەستن بە بڕگەی (چوارەم/1) لە بڕیاری لیژنەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ماددەی (140) لە دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 کە لە ناوەڕۆکەکەیدا (هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرێبەستەکانی کشتوکاڵی کە لەژێر ڕۆشنایی سیاسەتەکانی گۆڕینی دیموگرافی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و ئەوانەی ماددەی 140ی دەستووری کۆماری عێراق دەیانگرێتەوه، بەتایبەتی لە پارێزگای کەرکووک و، گەڕاندنەوەی دۆخەکە بۆ بەر لە جێبەجێکردنی گرێبەستەکان) کە لە دانیشتنی نائاسایی ژمارە سێی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەرواری 29/3/2007 پشتڕاستکراوەتەوە، دوای لێکۆڵینەوە لە ڕاسپاردەکانی لیژنە ناوبراوەکە کراوە، کە ئەرکی ئەنجامدانیان پێ سپێردراوە، بەپێی نووسراوی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران به ژمارە (ق/2/1/27/6756) لە ڕۆژی 19/4/2007. هەروەها بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بەژمارە (29) لە ساڵی 2012 کە لە دانیشتنی ڕۆژی 24/1/2012 بەپێی بڕگەی (یەکەم) کە لەلایەن فەرمانگەی کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران به ژمارە (ش. ز. 10/1/2/3129) لە ڕۆژی 25/1/2012 ڕاسپێردراوە کە (هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارە دەرچووەکانی لیژنەی کاروباری باکوور هەڵوەشاوە کە پەیوەندیدارە بە لێسەندنەوەی مافەکانی بەکارهێنان لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان کە خاوەنەکانیان عەرەب نین و هەڵوەشاندنەوەی ئه و گرێبەستە کشتوکاڵییانەش کە لە ڕاسپاردەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 لە دەستووری کۆماری عێراق) دەگرێتەوە.
هەموو ئەو ڕێکارانەی پێویستن بگرنەبەر بۆ دواخستنی جێبەجێکردنی هەموو بڕیارەکانی تایبەت بەو زەوییانەی لە باری لێکۆڵینەوەدان و تاوەکو ئەو کاتەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری تایبەت دەدات بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئاسەوارە کەڵەکەبووانەی کە دێنەئاراوە بەهۆی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکان بەپێی بڕگەی (چوارەم/2) لە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە (ق/2/1/27/6756) لە ڕۆژی 19/4/2007 و بەهۆی بوونی لیژنەیەکی وەزاری بۆ بەدواداچوونی بابەتەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران.
لەگەڵ ڕێز
واژۆ
رەعەد سەعدوڵڵا عەلی
بەڕێوەبەری گشتیی بەوەکالەتی فەرمانگەی جێبەجێکردن
23/9/2020[1]