جۆری وشە: ناو
واتا: جۆرێکە لە هەڵپەڕین [1]
چۆپی: لە هەنبانە بۆرینە دا
دیلان؛ هەڵپەڕکێ
چۆپی: لە فەرهەنگی شێخانی دا
چۆپەیی:
شایێکە کە بەلای چەپدا دەچن
نموونە لە پەندێکی کوردی: #چۆپی کێش، نابێت شەل بێت#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئێوارەیە و
گڤەی (با) دێ..
هەور ئاسمانی گرتووە
ئێوارەیە و
داری پاییز ئاهەنگی مردن ئەگێڕێ..
گەڵا سەرچۆپی گرتووە
محەممەد عومەر عوسمان
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,003 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!