رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی
چاودێریی میدیای کوردی (چمک)
رێکخراوێکی ناحکومی قازانجنەویستی سەربەخۆییه. کار بۆ چاودێریکردن، هەڵسەنگاندن، ڕاپۆرتکردن و توێژینەوەی خەوش و پێشلکارییە پیشەییەکانی میدیا و ڕەوشی ڕۆژنامەگەری کوردیی دەکات.
جەختکردنەوەی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوە، لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاکەکەس و کۆمەڵگەی کوردییە لە هەمبەر پەڕاوێزخستن و دەستێوەردانی ناپیشەیی میدیا و میدیاوانانی کوردستان.
چالاکیی و پرۆژەکانی ئەم ڕێکخراوە بۆ ڕووماڵکردنی بەرهەمە جۆربەجۆرەکانی میدیای کوردییە، بە مەبەستی گەڵاڵەکردن و خستنەڕووی کارنامەیەکی پیشەییتری کرداریی بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵە باوەکانی میدیا و شێوازی کارکردنی میدیاوانانی کوردستان.[1]
ناونیشان: سلێمانی، شەقامی ئیسماعیل بێشکچی
=KTML_Tel_Type_Mobile= =KTML_Tel_Begin=009647711503619=KTML_End=
=KTML_Email_Begin=chmk@chmk.org=KTML_Email_Between=ئیمەیڵی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی=KTML_Email_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://chmk.org/ku/=KTML_Link_External_Between=وێب سایتی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/chmk.org=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی=KTML_Link_Facebook_End=
=KTML_Link_Twitter_Begin=https://twitter.com/CHMK_ORG=KTML_Link_Twitter_Between=تویتەری ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی=KTML_Link_Twitter_End=