قوماش 50
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
گۆتم: یەعنی چ لە مێشکی خۆمی دەرینم، ئەمن هەشت نۆ مانگە وا لەسەوی گیرایمە و تەعزیب دەدرێم، ئێستا هەرئەوها بە سووک و سانایی وازبینم! داکم گۆتی: کوڕم ئەمن لە ئەوەلی پێمگۆتی وازبینە و خۆت تووشی دەردەسەری مەکە، بەگێی منت نەکرد، هەر لە ئەوەلی خەجەی پلکم مامزت بهینابا، ئەوهامان بەسەر نەدەهات! گۆتم: دایە ڕجات لێدەکەم جارێ وەختی خەجەی نیە، خەبەرەکی هەورینم بدەنێ، مایە، مردیە، مێردی کردیە؟ بابم گۆتی: کوڕم، سەبرەکی بگرە و ئەمن هەموو شتت لۆ ڕوون دەکەمەوە! گۆتم: فەرموو! گۆتی: کوڕم ئەو شەوی ئەتوو گیرایی و ڕاپێچی دائیرەی ئەمن کرای، کوڕەکی قادرە فەندیش لەگەتوو گیرا و بن بزرکرا، چەند ئەمە خەبەری توومان دەزانی، ماری قادرە فەندیش هەرئەوەندە ئی کوڕەکەیان، ئەمە کوو وەزعمان تێکچوو ئەوانیش ئەوها، هەر دەچوومە کنیان وەخەبەری توو یان کوڕیان بکەوم، ئەوان لەمن خراتر بوون و هیچیان نەدەزانی، وەکیمە شێت و هارببوون، قادرە فەندی زۆری هەوڵدا چشتەکی بکا هیچی پێنەکرا، هەموو دەرکەکی لەسەر قەپات کرابوون، ڕۆژەکی چوومە کنی و گۆتم: قادرە فەندی جاسووسەک هەیە لە بەینیمە، یان لە ماری منە، یان لەماری تووە! گۆتی: وەڵلا نە لەماری منە و نە لەماری توو، بەرکو جیرانەکی منە و جاشی ئەو موستەشارەیە کە ئەو بەزمەمان پێدەکا، ئەو کابرایە جاشی ویە و ژنەکەشی سومعەی تەواو نیە، چەند جار عەریزەمان دایە و مەزبەتەمان کردیە لەگەڕەکێ دەری کەین، هیچمان پێنەکرا، ئەو ژن و پیاوە ڕۆژانە خەبەری مارێمە و مارینگۆیان لۆ ئەو سەرۆک جاشەی دەبرد و ئەوان قوڕیان بەسەری مە کرد، گۆتمە بابم: ئێ ئەوجه، گۆتی: بەین بەین دەچوومە ماری قادرە فەندی لۆ خەبەرەکی، ڕۆژەکی چووم لە دەرکەم دا، دەرکەیان نەکردەوە، دوو سێ جارم لێدا، بێ فایدەبوو، جیرانەکیان هاتە دەرێ و گۆتی: وەڵلا ئەو مارە لێرە نەماینە و باریان کردیە، گۆتم: نازانی کێوە چووینە؟ گۆتی: نەخێر، بەران دەزانم خانیەکەیان فرۆشت و باریان کرد، ئیدی خەمەکی گەورە دری من و داکتی گرت و ماری قادرە فەندیمان نەدیتەوە، زۆر تاقیبم کرد، هیچم بە هیچ نەکرد، ڕۆژەکی بە دووی داچوومە دائیرەی ئاوێ گۆتم بزانم نایبینمەوە و بە سەروسۆراغەکی ناکەوم، گۆتیان: وەڵلا خۆی تەقاویت کردیە و کەس نازانی چی بەسەر هاتیە، ئێکیان گۆتی: ئەمن هێوارەکی چوومە ماریشی گۆتیان ماری باری کردیە! گۆتم: ڕاست دەکەی ئەمنیش چوومە ماریان، ماریان لەوێ نەمابوو! ئیدی لەو ڕۆژیووە هەرچەند لە دوو ماری قادرە فەندی دەگەڕێم نایبینمەوە و نایبینمەوە، نازانم عارد قووتی دان، عاسمان هەریکێشان، بەخۆشم سەرم لێ شێوایە! داکم گۆتی: باشە کوڕم ئەو برایەی هەورینی لەگە توو نەگیرابوو لە دائیرەی ئەمن؟ گۆتم: وەڵلاهی دایە نەمدیتیە و نەمبیستیە، نەشیان دەهێشت ئەمە زۆر تێکەری ئێکدی بین، بەو ئاخیر ئاخیرەی ئێکدیمان دەدیت، ئەویش چ چاوم بەو برایەی نەکەت، باشە بابە خزمەک ناسیارەکیان کەس ناناسی؟ بابم گۆتی: ناوەڵلا کوڕم کەسیان ناناسم، گۆتم: باشە هەورین قەت سەری لەنگۆ نەدایە، خەبەرەکی منی نەپرسیە؟ داکم گۆتی: ناوەڵلا کوڕم ئەویش لەگەر ماری بابی بزربوو! بابم گۆتی: ئەمن شکی یەک شتی دەکەم، گۆتم شکی چ؟ گۆتی: ئەو سەرۆک جاشە برای هەورینی بەگرتن دایەو خەبەری ناردیە لۆ ماری قادرە فەندی ئەگەر هەورینم بدەنێ، ئەو کوڕەتان لۆ بەر دەدەم، ئەگەر نا بە ئیعدام کردنی دەدەم، ئێ کوڕم جەرگیش شیرنە، ئیدی لە ناچاری و لەبەر ڕوحی ئەو کوڕەی هەورین خۆی کردیتە قوربانی و مێردی بەو کابرایەی کردیە و برایەکەی بەربووە، قادرە فەندیش لەبەر شەرمەزاری و ئەو هەموو کێشە و دۆخەی خانیەکەی فرۆشتیە و چوویتە لایەکی، ئەوجە نازانم هەر لە هەولێرێ مایە، یان چوویتە شارەکیدی وەکی سلێمانی یان بەغدایێ، لۆیێ کوڕم ئەمە بەتوو دەرێین واز لەو مەوزوعەی بینە و هەورینی لەبیر بکە، کوڕم لە بیری بکە، بابم لە بیری بکە!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 896 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!