تۆش ئاو بۆ ئه و تێ ئەکەی
وەستا محەمەد هەبوو لە هۆزی گاورزادەی بوو ماڵی لە شاخەپیسکە بوو، ژنێکی ناو(ئاڵتون)ی هەبوو، ساڵێک گرانی بوو خەڵک لەبرسان ئەمرد لە شەڕی یەکەمی جیهان، وەستا محەمەد کە پێ یان ئەوت حەمەشەل، ڕۆژێک لە ژنەکەی ئەدا ژنەکە هاواری کردە کوێخا حەوێز و ووتی: کوێخا هاوارە حەمەشەل منی کوشت، کوێخا حەوێزیش بانگی کرد ووتی: حەمە بۆچی له و ژنە ئەدەی؟ حەمە لە وەڵاما ووتی: کوێخا لەم گرانی یە ئه و لە زیادی بوو منیش لە کورتیم بوو ئەم ئێوارەیە تەماشام کرد لە کاتی چێشت تێ کردنا توندەکەی بۆ خۆی تێ کرد و ئاوەکەشی بۆ من تێ کرد بۆیە لێم دا، کوێخا حەوێز ڕووی کردە حەمە و ووتی: کوڕە حەمە ئەوە لە بەر ئەوەیە ئاوت بۆ تێ ئەکا چونکە تۆش هەر ئاو بۆ ئه و تێ ئەکەی ئەوە لەباتی چاکەیە تۆڵەت بۆ ئەکاتەوە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەواێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(20)[1]