سنوری چوار دەورە
شێخ محەمەدی قازی هەولێر لەسەر سنوری ناوانی دێیەکان لەگەڵ (شێخ مەعروفی کوڕی شێخ کەریمی بەرزنجی) کە لە دێی(هەڵەجە-هەرەجە) دائەنیشت ناخۆشییان هەبوو (محەمەدی قازی هەولێر) حاکمی(سوڵح)ی بردە سەر ناوانی دێی خۆی و شێخ مەعروف کە کوڕی شێخ کەریمی بەرزنجی کۆیە بوو، حاکم ویستی بە حەق ئیشەکە ببڕێتەوە داوای قۆچان و تاپۆی لە قازی کرد ئەویش دایە دەستی و داوای لە شێخ مەعروفیش کرد بەڵام هیچی نەبوو توڕە بوو، حاکم لە شێخ مەعروفی پرسی تۆ کوێی بەناوان ئەزانی؟ شێخ مەعروف دەستیکرد بە جنێودان بە شێخی قازی لەو کاتەیا کوێخا حەوێز لەوێ ئەبێ من ئەزانم سنوری چوار دەوری دێی شێخ مەعروف (رۆژهەڵاتی شێخ مەحمودی سلێمانی، باکور مەلا محەمەدی کۆیە، ڕۆژئاوا ئەحمەد ئەفەندی (موتەسەریف)ی هەولێر، خواروو ڕەحمان ئاغا و محەمەد ئەمین ئاغای حاجی بایز ئاغای دزەیی)یە، مەبەستی کوێخا حەوێز لە قسەکەیا ئەوە بوو کە شێخ مەحمودی سلێمانی بەرزنجییە، شێخ مەعروفیش بەرزنجییە، شێخ نورەدین برای مەلای کۆیە زاوای شێخ مەعروف بوو، ئەحمەد ئەفەندی موتەسەڕیفی هەولێر زاوای شێخ مەعروف بوو، ڕەحمان ئاغا و محەمەد ئەمین کوڕی حاجی بایز ئاغای دزەیی زاوای شێخ مەعروف بوون، ئەگەر شێخ مەعروف ئەوەندە پشتیوانەی هەبێ ئیشی بە قانوون نییە و نابێ، بەڵام شێخ محەمەدی قازی لە ئیشەکە سەرکەوت و بردیەوە بەڵام خۆم لە کوێخا حەوێزم زانی کە شێخ محەمەدی قازی چوە ئەستانبۆل فەرمانی هێناو بوو بە مولکی.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەواێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(21)[1]