مەئموری عوسمانی
لە دەوری حکومەتی عوسمانییا مەئمورێکی حکومەتی عوسمانی دێتە شاخەپیسکه، مەئمور هەوەسی لە(فشقیات) بوو ڕووی کردە کوێخا حەوێز و وتی: (کۆخە توو چەند ژن هەیە) کوێخا حەوێز ووتی: سێ.
مەئموور ووتی: باشە یەک بۆ(شوان) یەک بۆ(جوتیار) یەک بۆ(میوان).
کوێخا حەوێز وتی: ئەفەندی جەنابت ماڵت لە کوێیە؟ ووتی: لە شاری(خەرپوت) لە خاکی تورکیا.
کوێخا حەوێز ووتی: ئەدی خۆت لە کوێ مەئمووری؟ کابرا ووتی: لە کۆیەم، ئەمجا کوێخا حەوێز ووتی: بەخوا مناڵەکانت چ بەمن بڵێن بابە چ بە تۆ هەر یەکە، من سێ ژنم هەیە تفەنگێکی چاکم هەیە بێ ئیش و کارم لە دەرگای ماڵی خۆم دائەنیشم هەر کەسی نزیکی ژنم بکەوێ یا ئەیکوژم یا ئەمکوژێ بەڵام جەنابت ژن و ماڵت لە خەرپووتە لە خاکی تورکییا لەسەر ئه و حاڵەش وا بەمن ئەڵێی؟ مناڵەکانت چەند هی منە ئەوەندەشی هی تووە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەواێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(22)[1]