ها کاکە چۆنی بە دەستیانەوە
رۆژێک کوێخا حەوێز لە کۆیە لەسەر دوکانی(مەلا نەجیمی بێتوشی) ئەبێ، مەلا(سەدری کوڕی مەلا بەهائەدین) دێتە لای بەخێرهاتنی ئەکاو ئەڵێ: مام کوێخا کرمانجەتی ژنیان زۆر پیس و پۆخڵن چۆن بێزتان دێ نان و چێشتی دەستیان بخۆن، لەگەڵیان بنون؟
کوێخا حەوێز ئەڵێ: مەلا خوا عەدالەتی هەیە مەلا سەدر ئەڵێ: بەڵێ.
کوێخا حەوێز ئەڵێ: ئەگەر وابێ ڕۆژی قیامەت ژنەکانی ئێمە ئەدەن بە ئێوە و ژنی ئێوەش ئەدەن بە ئێمە، ئەمجا سەرت لێ خوار ئەکەمەوە و ئەڵێم ها کاکە چۆنی بە دەستیانەوە مەلا سەدر ڕاست ڕۆیشت و هیچ ئاوڕی نەداوە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەواێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(23)
[1]