لە باتی قاوەیە
لە دەوری حکومەتی عوسمانی، عەشیرەتی(شێخ بزێنی) بوون تەق و تۆق و سوار سوارنێیان ئەکرد، خەڵکیان تاڵان ئەکرد بە تایبەتی ووڵاتی کۆیە، حەمە ئاغاش ووڵاتەکەی بە هی خۆی ئەزانی ویستی له و تەنگییە ڕزگاریان بکا، داوای لە(برایم ئاغای حاجی بایز ئاغای دزەیی) کرد کە بە لە شکرەوە یارمەتی بدا بۆ لەناوبردنی ئەم یاخییانە، برایم ئاغا لە ژێر فەرمانی(خورشید ئاغا)ی برایا(200) دوو سەد سوارەی ناردە یارمەتی(حەمە ئاغای غەفوری) کە دێن دابەشی دێی(بانیماران و گۆمەشین و شاخەپیسکە) ئەبن، بۆ نانی نیوەڕۆ(خورشید ئاغا) میوانی کوێخا حەوێز ئەبێ لە پاش نان خواردن داوا لە کوێخا حەوێز ئەکا کە لەگەڵیان بچێتە کۆیە کوێخاش دڵیان ناشکێنێ کە ئەچن چەند ڕۆژێک لە کۆیە دائەنیشن هیچ شەڕو شۆڕ ڕوونادا ئه و ساڵەش نانی ماڵی حەمە ئاغا لەبەر(زیوان) زۆر تاڵ ئەبێ، خورشید ئاغا لە خواردنی ئه و نانە تاڵە بێزار بوو، ڕۆژێک سەر ئەباتە بناگوێی کوێخا حەوێز و ئەڵێ: حەوێز نانی ماڵی حەمە ئاغا بۆ چی ئەوەندە تاڵە؟ کوێخاش ئەڵێ: ئاغا، حەمە ئاغا زۆر عاقڵە ئەزانێ جەنابتان فێری قاوەن لەبەر ئه و شەڕ و هەرایە قاوەیان پێ لێنانرێ جا ئه و تاڵی یە لە باتی قاوەیە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەواێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(23-24)[1]