ئەبێ گڵەسەر بفرۆشم
کوێخا حەوێز مەڕ و بزنێکی زۆری هەبوو، ڕۆژێک شوانەکەی توڕە ئەبێ، مێگەلەکە بەجێ ئەهێڵێ و ئەچێتەوە ماڵی خۆی دائەنیشێ، کوێخا حەوێزیش(ئەحمەد)ی کوڕی کە پێیان ئەوت(ئەحە) لەگەڵ ڕەحمانی کوڕی ئەنێرێتە لای مێگەلەکە هەتا شوانێک پەیا ئەبێ، ئه و ڕۆژە ئەحەی کوڕی مەڕێک ئەکوژێ و بەشوانێکی تری ئاوایی ئەینێرێتەوە بۆ ماڵ، ئێوارەش مێگەلەکە ئەبەنەوە، کوێخا حەوێز بە خێرایی ئەچێتە ماڵی شوانەکە لەگەڵ خۆی ئەیهێنێتەوە، لە ماڵ پێی ئەڵێن: بۆچی چویتە ماڵی ئه و پیاوە و هیناتەوە؟ کوێخا حەوێزیش ئەڵێ: چی بکەم چوار ڕۆژی تر(ئەحە) لەلای مێگەلەکە بووایە ئەبوو گڵەسەر بفرۆشم.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(25)[1]