سواری شوانەکەی ئەبێ
مەلا ئەحمەدە شێتە هەبوو، بە میوانی دێتە شاخەپیسکە، مەحمود عاسی هەبوو، پێیان ئەووت: حوودە عاسی مێگەلە بزنێکی هەبوو ژنەکەی لە باتی شوان لەلای بزنەکان بوو، مام مەحمود دێتە دیوەخان بۆ بەخێرهاتنی مامۆستا مەلا ئەحمەد، مەلاش مام مەحمود لەلای خۆی دائەنێ و دەست ئەکەن بە قسە، کوێخا حەوێز ئەڵێ: مەلا تۆ بۆچی قسە لەگەڵ مەحمود ئەکەی؟ کوێخا ئەڵێ: تۆ ئاگات لە چییە؟ هەموو شه و سواری شوانەکەی خۆی ئەبێ، مەلا ڕوو ئەکاتە مام مەحمود ئەڵێ: هەی سەگی سەگی منافق کە ئیشی وا ئەکەی بۆچی دێیە ئێرە؟ مام مەحمود ئەڵێ: مامۆستا شوانەکەم هەر ژنەکەی خۆمە بە ڕۆژ شوانە لەلای بزنە و بە شەویش ژنمە و سواری دەبم.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(33)[1]