زاوا نەبووم
پیاوێک هەبوو لە شاخەپیسکە ناوەکەم لە بیرنەماوە ژنێک دێنێ هەر ئەڵێ: زاوا نەبووم، ماوەیەکی پێ دەچێ مناڵێکیان دەبێ کوێخا حەوێز پێی دەڵێ: تۆ بۆچی هەر دەڵێی بە زاوا نەبووم ئەی ئەم مناڵەتان چۆن بوو؟ لە کێ یە؟ کابرا ئەڵێ: بە خوا کوێخا لەوەتی ئەم ژنەم لە لایە لەگەڵی دروست ئەبم هەردوو گونم هەر لەدەرەوەیە منیش وام دەزانی هێشتا زاوا نەبووم!!.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(37)[1]