مەلا هەونی یە
مەلا ئەحمەد هەبوو پێیان ئەوت(مەلا شێتە) لە مەلازادەکانی(دەربەند)بوو، ڕۆژێک دێتە(بانه قەڵات) کە سەعاتێک لە(شاخەپیسکە) دووره ئەچێتە لای(کوێخا ساڵح) کە برا گچکەی(کوێخا حەوێز) بوو، مەلا دەڵێ: کوێخا ساڵح ئیشێکم هەیە نازانم بڵێم یا نەڵێم کوێخا دەڵێ: ئیشی تۆ بەسەرچاو پێک دێ. مەلا ئەڵێ: ئەوەی ڕاستی بێ ژنەکەم لەگەڵم خراپە هەر چەند ئەکەم بۆم ڕاناوەستێ، جاهاتووم چارەیەکم بۆ بدۆزیتەوە. کوێخا ئەڵێ: مەلا من ژنم کەم هێناوە بەڵام کاکم ژنی زۆر هێناوە چاکتر ئەزانی، با بچینە لای کاکم، تومەزە کوێخا ساڵحیش هەوەسی لە فشقیات ئەبێ مەلای دێنێتە شاخەپیسکە، پاش دانیشتن و بەخێرهاتن کوێخا ساڵح بە کوێخا حەوێز دەڵێ: کاکە مەلا هاتۆتە لای تۆ ئیشی هەیە کوێخا حەوێز ئەڵێ: ئیشی مەلا هەرچی هەبێ پێک دێ.
کوێخا ساڵح دەڵێ: مەلا بۆ ئەوە هاتووە ژنەکەی بۆی ڕاناوەستێ گەر تۆ چارەسەرێکی بۆ بکەی، کوێخا حەوێز دەڵێ: کوڕە ئەوە زۆر ئاسانە مەلا تووشی پاشەوەی بکە، مەلا ژن بە پێشەوە منەت ئەبا بۆ خۆی ئەڵێ: مەلا هەونی یە، مەلا هەونی یە ڕێگاکەی نیشانی مەلا ئەدا.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(39)[1]