لە باپیری مارە ئەکەم
ژنێکی بێ مێرد هەبوو لە شاخەپیسکە پێیان ئەووت(حەبان) لە تیرەی(کەڵوی) بوو، کچێکی بێ باوکی هەبوو، ناوی(نەخشە) بوو، دراوسێی ماڵی کوێخا حەوێز بوو ڕۆژێک باپیری کوڕی کوێخا حەوێز بەردێک ئەهاوێ بە نەخشەی کچی حەبان دەکەوێ و ئیتر حەبان و نەخشە لە باتی خواردن و نووستن و حەسانەوە ئیشیان هەر گریان بوو، بە ڕۆژ لە بن سێبەری خانوو بە شه و لە سەربان شەوێک چاوەشێک لە دیوەخان بوو دوو کەسی تری لەگەڵ بوو ئه و شەوە حەبان و نەخشە زیاتر لە پێشوو کردیانە گریان و هاوار و ڕۆ ڕۆیەکی ئەوتۆ خەڵکەکەی وەڕس کرد خەسره و کە سەرۆکی چاوەشەکان بوو ووتی: مام کوێخا ئەم گریان و هەرایە چی یە؟ کوێخا حەوێز ووتی: ئه و ژنە کچی هەیە خزمی خۆمن خزمایەتیەکەش نزیکە لەگەڵمان بە تەمابووم کچەکەی لە باپیری کوڕم مارە بکەم ئەوا چووە بەردێکی لێ داوە ئەگەر چاک بوو لە باپیری مارە ئەکەم هەتاکو باپیر ببێ بە موعین لە عەسکەری دەربازبێ، حەبان و نەخشە کە گوێ یان لەم قسە بوو بێ دەنگ بوون نوقەیان لێ بڕا خەسره و ووتی: مام کوێخا ئەگەر تۆ ئه و قسەیەت ئەزانی بۆچی نەت ئەکرد لە ئێوارەوە لەبەر گریان مێشکمان چوو.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(42-43)[1]