خەتێک بە دیوارەکەیا دەهێنم
رۆژێک لە دیوەخانی شاخەپیسکە، بووە باسی نوێژ لێ تێکچوون، یەکێک ووتی: من نوێژم لێ تێک ئەچێ یەکی تر ووتی: لە باتی سێ ڕکات دوو ڕکات ئەکەم، یەکی تر ووتی: من لە باتی چوار ڕکات سێ ڕکات نوێژ ئەکەم، کوێخا حەوێز ووتی: من کە نوێژ دائەبەستم ڕکاتێک دەکەم و خەتێک بە دیوارەکەیا دێنم جا دووبارە نوێژ دا ئەبەستمەوە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(46)[1]