ئەم نانە پوختەیە
ئەحمەد ئەفەندی کوڕی عوسمان ئەفەندی موتەسڕفی هەولێرلەگەڵ چەندێک لە ئاغاکانی دزەیی دێنە شاخەپیسکە ئێوارە نان دێنن بۆ دیوەخان موتەسەڕف ڕوو ئەکاتە کوێخا حەوێز و ئەڵێ کوێخا ئەم نانە زۆر پوختەیە هەر لە نانی شار ئەکا، لە دەرەوە نانی وا پوختە و ڕێک وپێکم نەدیووە کوێخا ئەڵێ: پاشا ئه و نانە نەبۆ توو کراوە نەبۆ من ژنەکان هەوسیان لەچی بێ ئەوە ئەکەن.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(47)[1]