کوللی عالەم وا بوون سەر گەشتەو و حەیرانی عیشق
هیچ کەسێ نازانێ ئەحواڵی سەر و سامانی عیشق
بادە پەیمانانی ئیدراک و کەماڵی عارفان
لەنگ و عاجز بوون لە ڕێ تەی کردنی مەیدانی عیشق
گەرچی غەوواسانی فیکرەت غەوتەوەر بوون موددەتێ
قەت نەبوون واقف لە قەعری بەحری بێ پایانی عیشق
سامری و سەحبان و جاڕوڵڵاوو لوقمان و سەتیح
موخبیری کوللی عولوومێ بوون و سەرگەردانی عیشق
حافز و سەعدی و نیزامی و قەیس و جامی و دەهلەوی
فەیزخاه و مەعریفەت جۆ بوون لە شاگردانی عیشق
خوسرەو و مەحموود و فەرهاد هەر سێ شا و شازادە بوون
ئاخری بووشن بە بەندە و چاکەیی سوڵتانی عیشق
شەمس و مەولانا و مەنسوور کەی بە سڕ مەحرەم دەبوون؟
تا نەیانخواردایە ڕێزەنانی سفرەی خانی عیشق
زاهیدا! خوێندووتە تەفسیری لِکلِّ ۆجْهَة
قەت مەدە تەعنە لە مەستی و بێخودی ڕەندانی عیشق
مولتەجی نابم بە کەس کوردی لە دونیا و ئاخیرەت
ڕۆژی دیوانی خودا دەستی من و دامانی عیشق [1]
#دیوانی کوردی#
#کوردی#