#لاهور شێخ جەنگی#، هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە کەسە نزیکەکانی وتووە، خۆتان بۆ قۆناغی نوێ ئامادەبکەن.
لە دوای گەڕانەوەی لە بەریتانیا، لاهور شێخ جەنگی بە کەسە نزیکەکانی وتووە، خۆتان بۆ قۆناغی نوێی کارکردن ئامادەبکەن.
لاهور شێخ جەنگی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کارەکانی داهاتووی بەو کەسانە نەداوە ئەو قسەی پێوتوون و تەنیا وتوویەتی ئامادەبن.
لاهور شێخ جەنگی بۆ ئاشکرا نەبوونی هەنگاو و بەرنامەکانی داهاتوو لە بازنەیەکی تەسکدا کار دەکات و کەم لە کەسە نزیکەکانیشی وردەکاری هەنگاوەکانی داهاتووی دەزانن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,063 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!