پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خەلیل ئیبراهیم مستەفا
05-01-2025
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
05-01-2025
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی کولتووری (دەنگی گێتی تازە) لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
05-01-2025
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی مەلای جەباری لە شیعری کوردیدا (1806 – 1876)
05-01-2025
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە کۆچیرۆکی (خۆر کەوتن)ی (محەمەد فەریق حەسەن)دا
05-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
ئیحسان نوری پاشا، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی خوێندکاری کورد وتار دەدات ساڵی 1940
04-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
حاجی عەبود تەها قەساب، و چەند کەسێکی دیکە، لە شاری کەرکووک ساڵی 1980
04-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی لاوانی قەڵا لە کەرکووک، حەفتاکانی سەدەی بیستەم
04-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک قوتابی پەیمانگا بەشی کارەبا لە کەرکووک ساڵی 1987
04-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
محەمەد بێهروزی
03-01-2025
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  533,027
وێنە
  113,751
پەرتووک PDF
  20,716
فایلی پەیوەندیدار
  109,774
ڤیدیۆ
  1,781
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,907
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,119
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,451
عربي - Arabic 
32,977
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,457
فارسی - Farsi 
11,727
English - English 
7,854
Türkçe - Turkish 
3,692
Deutsch - German 
1,837
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
26,987
پەرتووکخانە 
26,198
کورتەباس 
19,409
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,140
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,314
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,503
بەڵگەنامەکان 
8,455
وێنە و پێناس 
7,645
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,664
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,470
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
773
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
391
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
189
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
539
PDF 
32,630
MP4 
2,942
IMG 
209,664
∑   تێکڕا 
245,775
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی - ع...
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
ئیسماعیل ساڵح ئاکرەیی
ژیاننامە
خزر بێنەوا
وێنە و پێناس
ئیحسان نوری پاشا، لە کۆنفرا...
وزەی تاریک چییە؟
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
وزەی تاریک چییە؟
زانستە سروشتییەکان

وزەی تاریک چییە؟
زانستە سروشتییەکان

$وزەی تاریک چییە؟$
ئامادەکردنی: شێرکۆ ڕەشید قادر
ئەفسووناویترین پێکهاتەی گەردوون
تێڕامانەکان لەم دواییانەدا بوون بەهۆی سەرهەڵدانی ئەو ئایدیایەی کە پێکهاتەیەکی نوێی ئەفسووناوی گەردوونی داپۆشیوە، پێکهاتەیەک کە سێ لەسەر چواری ماددە و وزەی فەزا (دەرەوەی بۆشایی) لەخۆ دەگرێت. ئەستێرەناسان ئەم پێکهاتە سەیر و پڕ لە نهێنیەیان ناو ناوە “وزەی تاریک”، چونکە نازانین چییە! هیچ ڕوونکردنەوەیەکی سرووشتی لە تیۆری هەنوکەیی فیزیکدا بۆ ئەم وزەیە نییە.
ڕۆژانێکی دوور، لە گالاکسییەکی (کۆمەڵە ڕژێمێکی ئەستێرەی) ئیجگار دووردا، ئەستێرەیەک بوو بە سوپەرنۆڤا و تەقییەوە. ڕووناکیی تەقینەوەکە، گەشتێکی بلیۆنان ساڵەی بە بارتەقای فەزادا ئەنجام دا و پاشان لە کۆتایی ساڵی1990 دا، پارچەیەکی زۆر بچکۆلەی کەوتە سەر تەلیسکۆپێکی سەر زەوی، ئەم ڕووداوە بوو بەهۆی گۆڕانکاری لە ڕەوتی بیرکردنەوەی مرۆڤ لە بەرانبەر گەردوون. سەرەتا، تێڕامانەکان کەمێک سەیر بوون، چونکە سوپەرنۆڤاکە تا ڕادەیەک کزتربوو لەوەی ئەستێرەناسان چاوەڕێی بوون. ئەوەندە بایەخیان بە شتەکە نەدا، بیریان کردەوە، لەوانەیە هەڵەیەک لە پێوانەکارییەکانیاندا هەبێت. بەڵام؛ کاتێک سوپەرنۆڤای زۆر دوورتر سەرنج درا، ئیتر جیاوازییەکە خۆی دووبارە کردەوە، بەمجۆرە ئەوەی وەکوو فزولیی زانستی دەستی پێ کردبوو، بە یەکێک لە گەورەترین ئاڵنگارییەکانی تێگەیشتنی هاوچەرخی مرۆڤ لە هەمبەر گەردوون.
ئەو سوپەرنۆڤایانەی “وزەی تاریک” واڵادەکەن لە لایەن دوو گرووپی سەربەخۆوە توێژینەوەیان لەسەر ئەنجام درا. توێژینەوەکە بۆ مەبەستی پێوانەی ڕێژەی کشانی گەردوون بوو لە قۆناغە بەراییەکانی گەردووندا. دوایی پلانیان دانا ئەم ڕێژانە بەراوردبکەن لەگەڵ ئەو ڕێژانەدا کە پێشتر زۆر بە وردی لەمەڕ کشانی گەردوون ئەنجام درابوون، بەو مەبەستەی بزانن کشانەکە لە گەردوونی ئەمڕۆدا چەندە خاو بووەتەوە. هەموو ئەستێرەناسەکان باوەڕیان وا بوو، ڕێژەی کشانی گەردوون لە ڕابوردوودا بەرزتر بووە، چونکە کێشکردنی تەنە ئاسمانییەکان بوون بەهۆی خاوکردنەوەی پڕۆسەی کشانەکە. بەڵام؛ سەیربوو، کاتێک گرووپەکان ژمێرکارییەکەیان تەواوکرد، تەواو سەرسامبوون: ڕێژەی کشان لە ڕابوردوودا نزمتربوو لەوەی ئەمڕۆ. ئەوەی ئێجگار زۆر سەیرە، نەک هەر لە خاوبوونەوەدا نییە، بەڵکوو کشانی گەردوون لە تاوداندایە. هەروەک توێژەرەکان دوایی زیاتر کەوتنە تاووتوێی پرسەکە، تێڕامانەکان ئەو دەرەئەنجامانەی لێکەوتەوە، هەندێک هێزی دژە-کێشکردن (antigravity) بە پانتایی بۆشاییدا ڕۆڵی هەیە و کاردەکات، ئێستاش تەنە ئاسمانییەکان لە یەکتر دووردەخاتەوە. ژوڕناڵی بەناوبانگی ئەکادیمی زانست لە ساڵی 1998 دا دۆزینەوەکەی ناونا “بازدانی ساڵ”. کاتێک ئەستێرەناسان لەگەڵ ئایدیا نوێکەدا ڕاهاتن و ئاشنابوون، پێشوازییان لە تاودانی گەردوون کرد، چونکە وەڵامێکی تۆکمەی پێیە، بۆ هەیکەلێکی کەڵەکەبووی تێڕامانی ناقۆڵا.
تێڕامانە پڕ کێشەکان
ساڵانی 1990 بۆ کۆسمۆلۆژی، دوو لایەنی هەبوو. لە لایەک، تیۆری “بیگ-بانگ” چیتر جێگای مشتومڕی ڕژدی نەبوو، لای زۆربەی ناوەندە زانستییەکان پێگە و هەیبەتی متمانەی خۆی هەبوو، بە واتایەکی تر جێگەی گومان نەبوو، لەگەڵ ئەوەیشدا، لە لایەکی ترەوە، تێڕامانە “مەتەڵ-ئامێزەکان” کەوتوونەتە ڕاوەشاندنی هەیکەلی تێگەیشتنی هەرە بنەڕەتی ئێمەی مرۆڤ لە هەمبەر گەردوون. بۆ نموونە: سەرەتا پرسی تەمەن لە ئارادا بوو (سەیری ‘تەمەنی گەردوون چەندە؟’ بکە)، هەندێک تەنی ئاسمانی هەن کە دوای پێوانەکردنیان تەمەنیان لە گەردوون خۆی زیاتربوو – بێگومان ئەمە هەلومەرجێکی مەحاڵە. دوایش تۆماری هەندێک ماددە هەبوو: توێژینەوەکان لەمەڕ تیشکی پاشخانی مایکرۆیڤی کۆسمۆیی بە ئەستێرەناسان دەڵێن: کە دابەشبوونی ماددە و وزە، ڕاستەوخۆ 380000 ساڵ دوای بیگ-بانگ، وەها هاوسەنگ، سافکرا کە بوو بەهۆی بەرهەمهێنانی چەمانەوەی بۆشای-کات، ئەمە بۆ خۆی حاڵەتێک بوو بە ‘گەردوونی تەخت‘ ناسراوە (سەیری ‘چۆن گەردوون لەدایکبوو؟’ بکە).
تێکڕای چڕی ماددە لە گەردوونی تەختدا تەنیا (دە توانی بیستوشەش واتە سفر پاشان فاریزە و پاشان بیست و شەش سفر لە دوای یەک) کیلۆگرام بۆ یەک مەتر دووجایە، هەرچەندە ئەمە زۆر بچکۆلە دیارە، بەڵام؛ کاتێک ئەستێرەناسان دەست دەکەن بە کۆکردنەوە و کێشانی هەرچی شتێک لە گەردووندا هەیە، بە بەردەوامی شکست دەهێنن بگەنە ئەم ژمارەیە. شیکاری ورد بۆ خوێندنەوەکانی تیشکی مایکرۆیڤی، ئەمجارەیان لە کەشتییەکی بۆشاییەوە ئەنجامدرا، کورتی ماددە دەسەلمێنن. ئەو بڕە ماددەیەی پێویست بوو بۆ گەردوونی تەخت تەنیا لە سەدا چوار بوو. تەنانەت ئەگەر ئەستێرەناسان هەرچی ماددەی تاریک هەیە (ئەوەی وەک جیاکاری ئەژمار کراوە)، بە حساب هێشووە-گالاکسییەکانی پێکەوە ڕاگرتووە و گالاکسییەکان بە شێوەیەکی ڕاست دەخەنە سووڕانەوەوە (سەیری ‘ماددەی تاریک چییە؟’ بکە)، هەر هەموو ئەمانە هێشتا تەنیا لە سەدا بیستوشەشی ئەو چڕییە دەستەبەردەکات کە پێویستە.
پێکهاتەکانی گەردوون: سێ لەسەر چواری گەردوون لە وزەی تاریک درووستبووە، زۆربەی ئەوەی دەمێنێتەوە ماددەی تاریکە و بڕێکی سەدی بچکۆلەش ئەو ماددەیەی کە پێی ئاشناین.
دۆزینەوەی تاودانی کشانی گەردوون نەک هەر مەتەڵی قەیرانی تەمەنی گەردوونی چارەسەرکرد، بەڵکوو سیمای گەردوونی بە جۆرێک نمایشکرد کە زۆر لاوتر دەرکەوێت، جگە لەوەی هەلێکی ڕەخساند بۆ ئەستێرەناسان کە گەردوون ‘تەخت’ بکەن.
یەکێک لە دەرەئەنجامە بەرایییەکانی تیۆری تایبەتی ڕێژەیی ئایینشتاین ئەوە بوو، ماددە و وزە بۆ یەکتری دەگۆڕێن. ئایینشتاین، بە فۆرمێکی بیرکارییانە، تاووتوێی کاریگەری وزەی کرد ئەگەر فڕێ بدرێتە بۆشاییەوە، سەرەنجام بۆی دەرکەوت، دەبێت بەهۆی چەمانەوەی بەردەوامی بۆشای-کات، هەر بە هەمان ئەو شێوەیەی کە ماددە ئەنجامیدەدات(سەیری ئایا ئایینشتاین ڕاست بوو؟ بکە). ئایینشتاین ئەو بڕە وزەیەی بە تەرزێکی سرووشتی لە بۆشای-کاتدا ڕوودەدات، ناونا ‘نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی’. زیاتر وەک وزەیەک وایە لە پەرداخێک ئاودا و لە پلەی گەرمی ژووری ئاساییدا: ئەم وزەیە لەوانەیە ڕوون و ئاشکرا نەبێت، بەڵام؛ پێویستە دووربخرێتەوە بەر لەوەی ئاوەکە بیبەستێت.
بەر لەوەی ئێدوین هەبڵ (1889-1953) بانگەشەی دۆزینەوەی کشانی گەردوون بکات، ئایینشتاین ئەو بڕە وزەیەی هەژمارکردبوو – بڕی نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی – کە پێویستە بۆ ئەوەی بۆشای-کات بەرهەڵستی ئەو کێشکردنە بکات، کە تەنە بۆشاییە جیاجیاکان پەخشیدەکەن و ناهێڵن گەردوون هەرەس بهێنێت. کاتێک ئایینشتاین بە دۆزینەوەکەی هەبڵی بۆ کشانی بۆشای زانی، ئیتر چاوی خشاندەوە بە نەگۆڕی کۆسمۆلۆژییەکەیدا و سەیریکرد خەوشی تێدایە، ئایینشتاین نەگۆڕی کۆسمۆلۆژییەکەی ناونا گەورەترین هەڵەی ژیانی خۆی. لە ساڵانی نەوەدەکاندا، تاودانی کشانی گەردوون، ئەستێرەناسانی هاندا دیسانەوە بیر لە وزەی نادیاری نێو بۆشای-کات بکەنەوە.
ئەگەر بۆشایی بەپێی پێویست وزەی تێدا بێت، ئەوا زاڵ دەبێت بەسەر هێزی کێشکردنی نێوان تەنە ئاسمانییەکان و پاڵنان بە گەردوونەوە کە بە ڕێژەیەکی تاودان بکشێت. فیزیکناسان وەک وزەی بۆشایی (vacuum energy)، ئاماژە بەم دیاردەیە دەدەن، بەڵام؛ ئەستێرەناسان پێی دەڵێن: وزەی تاریک، ئەمەش بۆ ئەوەی سیمای ئەفسوناوی دیاردەکە تۆخبکەنەوە. ئەگەر چی لە کاتێکدا وەک هاوشێوەی ماددەی تاریک یەتە بەرچاو و هەندێک توێژەری کەمیش لە ڕاستیدا هەوڵدەدەن پەیوەندییەک لە نێوان هەردووکیاندا بدۆزنەوە، زۆربەیش باوەڕی وایە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئەم دووانەدا نییە، چونکە لە پێوەر و ئاستێکی جیاوازدا کاردەکەن.
“گەردوون بەزۆری لە ماددەی تاریک و وزەی تاریک درووست بووە، بەڵام؛ نازانین هیچیان چین.”
پۆڵ پێرلموتەر، کۆزمۆلۆژیستی هاوچەرخ.
بۆ ئەوەی ئەژمارێک بۆ تاودانی بەرچاو بکەین، چڕی وزەی تاریک پێویستە زۆر نزم بێت، بۆیە لەوانەیە کاریگەرییەکەی لە مەودایەکی بچوکی کۆسمۆلۆژیدا ببینین، بۆ نموونە: لە سیستەمی خۆری یان تەنانەت سەرتاپای گالاکسییەکەی لەمەڕ خۆماندا، واتە ڕێچکەی شیریدا، هەیە. تەنیا لە کاتێکدا کاریگەری وزەی تاریکی دەبینرێت کە پشتێنێکی فراوانی بۆشایی لە نێوان ئێمە و تەنێکی ئێجگار دووردا هەبێت. کاتێک بڕی دوورییەکە نزیکە لە سەرتاپای گەردوونەوە، چونکە ئێمە باس لە سێ لەسەر چواری بارستایی و وزەی گەردوون دەکەین، ئەمە بە مەرجێک بۆشای سەرتاپا تەخت بێت.
تیۆرییەکەی ئایینشتاین کە نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی، وەک وزەی تاریک بەرجەستە دەکات پێمان ناڵێت ئەم وزەیە لە کوێوە دێت، تەنیا کاریگەرییەکەی وا ئەژمار دەکات لە ئارادایە. هەر لە ساڵانی دۆزینەوەی دیاردەی تاودانی گەردوونەوە، هەموو هەوڵەکان بۆ تەفسیرکردنی نەگۆڕێکی کۆسمۆلۆژی پۆزەتیڤ ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە. سەرەتا، زەحمەتە نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی لە فیزیکی ئەم سەردەمەدا داتاشین، چونکە هەندێکیان بە تایبەت وا نەخشێنراون کە لای بەرن. ئەمە لە کاتێکدا تیۆری کوانتەم لە حەقیقەتدا وەک بڕێکی زۆر گەورە پێشبینی نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی دەکات کە بریتییە لە: دە توانی سەدوبیست (واتە یەک پاشان سەد و بیست سفر لە بەردەمیدا) جار گەورەترە، لەوەی تاودانی گەردوون ئاماژەی پێدەدات، تیۆری سوپەر-خۆجێیی(سەیری ماددەی تاریک چییە؟ بکە) فۆرمولەکرابوو بۆ ئەوەی ئەم بڕە بهێنێتە خوارەوە بۆ سفر. چونکە هەموو تەنۆلکەی پێچەوانەیان هەیە، ئەوا سەرتاپا هەموو نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی دەسڕنەوە. بەڵام؛ سوپەر-خۆجێیی پێش ئەوەی بوونی وزەی تاریک پێشنیاز بکرێت پەرەی سەند، ئەگەر وزەی تاریک نەگۆڕی کۆسمۆلۆژییەکەی ئایینشتاینە ئەوا دەبێت یا سوپەر-خۆجێیی هەڵوەشێنینەوە یان بە هەر ڕێگایەکی تر بێت چاوی پێدا بخشێنینەوە، بۆ ئەوەی کەسی تر لە ئێستادا ئەژماری بۆ بکات. لەم بژاردەیانەدا، فیزیکناسان دەگەڕێن بۆ ئەوەی چارەسەری تر بۆ وزەی تاریک بدۆزنەوە. پێشنیازی داهاتوویان بریتی بوو لە توخمی پێنجەم (quintessence)، کە جیاوازە لە نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی چونکە وزەی بۆشایی نییە، بەڵام؛ هێزێکی مەودا-درێژە.
توخمی پێنجەم وەک چارەیەک
فیزیکناسان کاتێکی زۆر بەسەردەبەن بۆ ئەوەی لە هێزە جیاوازەکانی سرووشت تێبگەن، بەڵام؛ گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی تەنیا چوار هێز حوکمی ڕەوشی گەردوون دەکەن: کێشکردن، ئەلکترۆموگناتیس، هێزی بەتینی ناوکی و هێزی لاوازی ناوکی(سەیری ‘ئایا ئایینشتاین ڕاستبوو؟’ بکە). جار جارە پێشنیازی ئەوەش کراوە کە هێزی پێنجەم پێویستە لە سرووشتدا ئامادەیی هەبێت، بەڵام؛ هیچ بەڵگەیەکی بەردەست و تۆکمە نەدۆزراوەتەوە. لە ئێستادا، تاودانی کشانی گەردوون جۆرێک لە پاسادانی نایابی لەوەدا دەستەبەرکردووە کە دەڵێت: جۆرە هێزێکی نوێ دەوری هەیە لە جوڵاندنی گەردووندا. ئەم هێزە ناونرا هێزی توخمی پێنجەم، ئەویش وەک شەرەفێک بۆ توخمی پێنجەمی کلاسیکی لە یۆنانی کۆندا کە بە حساب پێکهاتەی تەنە ئاسمانییەکان بوو، هێزی توخمی پێنجەم تایبەتمەندییەکی هەیە، لە نەگۆڕی کۆسمۆلۆژیدا نییە: ئەویش تایبەتمەندی گۆڕانسازیە (variability). لە کاتێکدا کە نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی لە هەموو پێگە و شوێنێکدا وەک یەکە، دەبینین هێزی توخمی پێنجەم لە پرەنسیپدا لەگەڵ کات و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت. ئەم تایبەتمەندیە هێزەکەی کردووەتە شتێکی گونجاو. گەلێک تەرزی جیاواز لە تیۆری توخمی پێنجەمدا پێشنیازکراوە و هەیە، هەر یەکەیان بەندە لەسەر هێزەکە، چەند خێرا لەگەڵ کاتدا دەگۆڕێت. یەکێک لە تەرزەکان، کە پێی دەگوترێت “کلکی توخمی پێنجەم” (Tracker quintessence)، زۆر بە نزیکی بەدوای چڕی ماددە و وزە لە گەردووندا دەکەوێت، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەدریجی تاودان لەگەڵ گوزەری کاتدا بەرهەم بهێنێت. تەرزێکی تر، هەتا بڵێی لە ئاستی ئەوپەڕدایە پێی دەگوترێت “وزەی فانتۆم”، کە بە ناچار خۆی بونیاد دەنێت بۆ ئەوەی کشانی گەردوون خێرا و خێراتر بکات، هەتا سەرەنجام گەردوون خۆی پارەپارە دەکات(سەیری ‘چارەنووسی ئاییندەی گەردون چی دەبێت؟’ بکە).
وەک هێزێک، توخمی پێنجەم وا چاوەڕوان دەکرێت لە لایەن تەنە ئاسمانییەکان خۆیانەوە پەخش بکرێن، هەروەکوو هێزی ئەلکترۆموگناتیسی یان هەر بە ڕاستی چۆن کێشکردن پەخش دەبێت. ئەمە کایەی هێزێکی سەراپایی جیایدەکات، کە گەردوون لە گەورەترین مەودادا تاودەدات. لە مەودای بچکۆلەدا، هێزێک لە نێوان تەنە ئاسمانییە تاکەکاندا درووست دەکات و دوایش، هەروەکو هێزی کێشکردن، جوڵەیان پێدەکات. بە واتایەکی تر، ئەگەر توخمی پێنجەم بوونی هەبێت، ئەوا دەبێت تێبینی جووڵە بکەین کە کێشکردن ناتوانێت ڕوونی بکاتەوە.
بەهۆی ماددەی تاریکەوە یان داینامیکی دەستکاریکراوی نیوتنەوە هەندێک جوڵەی ناقۆڵا ڕوونکراوەتەوە(سەیری ‘مادەی تاریک چییە؟’ بکە)و ژمارەیەکی کەمیش لە توێژەران بەردەوام هەوڵدەدەن، بزانن ئایا ئەم جوڵانە لە ئەنجامی توخمی پێنجەمەوە درووست دەبن، بەمجۆرە ڕوونکردنەوەی کاریگەری ماددەی تاریک و کاریگەری وزەی تاریک وەک دوو نمایشی جیاوازی هێزی توخمی پێنجەم دەکات. زۆربەی فیزیکناسان باوەڕیان وایە، هەردوو دیاردەکە هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نییە، بەڵام؛ دۆزینەوەی فۆرمێکی توخمی پێنجەم کە بتوانێت تاودانی گەردوون خێرابکات، لە کاتێکدا تەنە ئاسمانییە تاکەکان هیچ گۆڕانیان بەسەردا نەیەت، ڕووبەڕووی چەواشەمان دەکاتەوە. بەمجۆرە هەندێک لە فیزیکناسان وا بیردەکەنەوە، لە بری زیادکردنی هێزێکی نوێ بۆ سرووشت، چارەسەرەکە بریتی بێت لە ڕیفۆرمی یەکێک لە هێزە کۆنەکان. دەکرێت هەندێک تایبەتمەندی چاوەڕواننەکراوی کێشکردن لە ئارادا بێت و لە هەلومەرجی دووری ئێجگار گەورەدا خۆی دەربخات کە تیۆری گشتی ڕێژەی ئایینشتاین پێشبینی نەکردووە.
هەڵوەشانی کێشکردن
دیارە گۆڕانکاری لە کێشکردندا هێندەی خستنەگەڕی توخمی پێنجەم زەحمەت بێت. چاکردنی کێشکردن لە مەودایەکی گەورەی تاوداندا، بەردەوام گۆڕان لە مەودایەکی بچکۆلەشدا درووست دەکات، ئەمەش بۆ خۆی کاردەکاتە سەر جوڵەی هەسارەکان بە بڕێکی بەرچاو. بە ڕەچاوکردنی پسپۆڕی تەکنیکی خۆمان، ئەم جۆرە کاریگەرییانە نابینین، جوڵەی هەسارەکان زۆر بە وردی لە سایەی یاسای کێشکردنی نیوتن یان تیۆری گشتی ئایینشتایندا ڕووندەکرێنەوە. بە هەرحاڵ، تیۆریستی ئەمەریکی، گیا داڤلی (Gia Dvali)، تیۆرییەکی خەیاڵبافی دەستکاریکراوی کێشکردنی پەرەپێداوە بە ناوی(DGP)، ئەو تەنۆلکانەی هەڵگری کێشکردنن، جیاکاری گراڤیتۆنەکان (gravitons)، بارستاییەکی بچکۆلەیان هەیە و شێوەیەکی بنەڕەتی دەدەن بە بۆشای-کات.
بۆ بەرهەمهێنانی ئەو تاودانەی گەردوون کە تێبینیکراوە، کێشکردنی (DGP) بوار دەڕەخسێنێت کە گراڤیتۆنەکان لەگەڵ پڕۆسەی شیبوونەوەی نیو-ژیانی پازدە بلیۆن ساڵدا(مەبەست لەمە ئەوەیە کە لە پازدە بلیۆن ساڵدا ژمارەیان دەبێت بە نیوە). هەر کە گراڤیتۆنەکان دیارنامێنن–دەبن بە گەردوونی تەریب(سەیری ‘ئایا گەردوونی تەریب بوونی هەیە؟’ بکە)، ئەوا تینی کێشکردن لە نێوان تەنەکاندا کەم دەکات و کشانی گەردوونیش خێرا دەبێت. ئەم ڕەوشە ساڵانە ئۆربیتی مانگ بە یەک میلیمەتر دەگۆڕێت و ئاشکراکردنی بڕێکی ئاوا تەنیا لە توانستی ئەو تاقیکردنەوانەدایە کە لەیزەرەکەی لە مەودای مانگدایە. ئەگەر لەم پێوەرەدا هیچ نیشان نەدەن، ئەوا ناکرێت کێشکردنی دی.جی.پی ڕاست بێت.
دیوار و بەتاڵ
لەوانەیە ناخۆشترین ڕوونکردنەوەی پارێزگاریانە بۆ وزەی تاریک، لە هەمان کاتیشدا لە ڕووی پارادۆکسییەوە، بریتییە: لە ئاوەژووکردنەوەی جیاکارییەک کە چووەتە باوەشی کۆسمۆلۆژییەوە، زۆربەی خەڵکی لە بیریان چووەتەوە لە ڕاستیدا جیاکارییە. ئەویش “پرەنسیپی کۆسمۆلۆژیایە”، لە بنەڕەتدا دەڵێت: ئەگەر مەودایەکی دوور و گەورە ئەژمار بکەین ئەوا لە گەردووندا، نە ئاڕاستە و نە شوێنی تایبەت بوونی هەیە. بە زمانی سادەی ئەسترۆنۆمی، دەڵێین: گەردوون هۆمۆجینیەس (Homogeneous) و ئایزۆترۆپیکە (Isotrpic)، واتە هەمان پێکهاتە و هەمان تایبەتمەندی هەیە، بە هەموو ئاڕاستەکانیشدا ڕێک و نەگۆڕە. ئەلێکسەندەر فرەیدمان (1888-1925) لە ساڵی 1923 پرەنسیپی کۆسمۆلۆژی پێشکەشکرد، بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت هاوکێشەکانی تیۆری گشتی ڕێژەی چارەسەر بکات. مەبەست لە بەکارهێنانی ئەم جیاکارییە، فرەیدمان توانی بیر لە ماددە بکاتەوە کە وەک شلەیەکی نەگۆڕ وایە و بۆشای پڕکردووە، بەمجۆرە کۆسمۆلۆژیستانی سەرەتای بیستەکان و سییەکانی سەدەی ڕابوردوو ئەو هەلەیان بۆ ڕەخسا کە تاووتوێی تیۆری گشتی ڕێژەیی بکەن و پێشبینی بیگ-بانگیش بکەن. ئیتر لەو کاتەوە، کۆسمۆلۆژیستان خۆیان بە ئایدیاکەدا هەڵواسیووە، ئەمە سەرباری دۆزینەوەی گۆڕانی گەورەی چڕی بە پانتایی گەردووندا.
لە دەوروبەری ساڵی 1937 دا، مرۆڤ گەیشتە ئەو ئایدیایەی کە گەردوون بونیادێکی گەورەتری هەیە، ئەویش کاتێک کلاید تۆمبۆوگ (Clyde Tombaugh)، نزیکەی سیهەزار گالاکسی تاووتوێکرد، بۆی دەرکەوت زۆریان شێوەی هێشوویان هەیە. بۆشایی بەتاڵی زۆر فراوانیشی بینی کە هیچ گالاکسییان تێدانییە. هەردوو پێکەوە، واتە هێشووەکان و دەڤەرە بەتاڵەکان گۆڕانکاری لە چڕیدا درووست دەکەن، بە هیچ جۆرێک لەگەڵ پرەنسیپی کۆسمۆلۆژیدا کۆک نین، بەڵام؛ ئەگەر مرۆڤ بە مەودای دووریەکی فراوان بڕوانێت و گەڵاڵەی گشتی گۆڕانی چڕییەکان وەربگرین ئەوا ئەو کاتە تەبا دەبن. هەرچۆنێک بێت، هەتا ئەستێرەناسان زیاتر وردببنەوە، ئەوا بونیادی (structure) زیاتر بەدی دەکەن، هەر بۆیەش دەبینین لە ئێستادا دەرکەوتووە کە هێشووە-گالاکسییەکانیش یەکدەگرن بۆ درووستکردنی سوپەر-هێشوو، ئەمانە بە پانتایی سەدان ملێۆن ساڵی ڕووناکی بۆشاییدا بڵاوبوونەتەوە.
یەکەم نموونەی بونیادی ئاوا گەورە لە ساڵی 1989 دا بینرا. ئەوەی پێی دەگوترێت دیواری مەزنی گالاکسییەکان کە پێنجسەد ملیۆن ساڵی ڕووناکی درێژە و پانییەکەشی دووسەد ملیۆن ساڵی ڕووناکییە، کەچی دەبینین قووڵییەکەی تەنها پازدە ملیۆن ساڵی ڕووناکییە. ئەمە هاندەرێک بوو بۆ ئەوەی ئەستێرەناسان لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردوودا ئامارێکی درێژ ئەنجام بدەن، ئەویش لە ڕێگای خستنەگەڕی ئامڕازی بەهێزتر و بە تواناتر بۆ ئەوەی بتوانن ئەو ڕووناکییە تۆماربکەن لە چەند دەرزەنێک یان سەدان گالاکسییەوە دێن. سەدان هەزار تێڕامانیان ئەنجامدا کە بەس بوون بۆ ئەوەی وێنەیەکی باوەڕپێکراو بخەنە بەردەست توێژەران، چۆن گالاکسییەکان بە پانتایی گەردووندا دابەشبوون، بۆیان دەرکەوت تەنها لە مەودایەکی گەورەتر لە سێسەد ملیۆن ساڵی ڕووناکی، پاشان گەردوون ملکەچی پرەنسیپی کۆسمۆلۆژیی دەبێت. لە ساڵی 2003 دا، دیوارێکی گالاکسی تر دۆزرایەوە کە زۆر گەورەتربوو، لە ڕاستیدا بە درێژایی 1، 37 بلیۆن ساڵی ڕووناکی لە بۆشاییدا ڕاکشاوە. تەنانەت لەم چەند ساڵانەی دواییدا، سەرەداوی دەڤەرێکی گەورەی بەتاڵ لە بۆشاییدا، لە داتاکانی پاشخانی مایکرۆیڤی کۆسمۆییدا وەک دەڤەرێکی سارد، کە تیرەکەی نزیکەی یەک بلێۆن ساڵی ڕووناکییە، دەرکەوت. تێڕامانی تەلیسکۆپە ڕادیۆییەکان چەندین جار ئەوە دڵنیا دەکەنەوە، ئەوەی لەم دەڤەرە فراوانەی بۆشاییدا گالاکسییەکان مردوون و ژیانیان کۆتایی هاتووە.
ئێستە هیچ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەم تێڕامانە لە ئارادا نییە. ئەگەر بەتەواوی دەستبەرداری پرەنسیپی کۆسمۆلۆژی ببین و بڵێین گەردوون لە هەموو پێگە و شوێنێکدا، کەم و زۆر وەکوو یەک نییە، ئەوا هەندێک ئەنجام کە لە لایەن تیۆری گشتی ڕێژەییەوە پێشنیازکراوە، بەردەوام فەرامۆشکراون زیاتر گرنگییان دەردەکەوێت. هەر هیچ نەبێت، دەبێت چاوەڕوان بین کە خێرایی کشانی گالاکسییەکان لە شوێنی جیاجیادا جیاوازییان هەبێت. هەندێک وا بیردەکەنەوە ئێمە لەوانەیە لە دەڤەرێکی چڕی نزمی گەردووندا بین، خۆ ئەگەر ئاوایە، ئەوا گەردوون هەر بە ڕاستی وا دەردەکەوێت کە دەکرێت کشانەکەی لە تاوداندا بێت، چونکە بڵقە دەڤەرییەکەی لەمەڕ خۆمان تۆزێک خێراتر لە دەڤەرەکانی دەوروبەرمان دەکشێت.
کێشەکە لەوەدایە ئەگەر دەستبەرداری جیاکارییەکەی ڕێکی (uniformity) یان نەگۆڕی ببین و بەوە ڕازیبین کە دابەشبوونی ماددە زۆر ئاڵۆزترە لەوەی بیرمان لێ دەکردەوە، ئەوا مەحاڵە ماتماتیکی تیۆری گشتی چارەسەر بکرێت. ئەی کەواتە چۆن هەنگاو بۆ پێشەوە بنێین؟ تەنیا ڕێگە چارە ئەوەیە یەکێک لەم چوارە هەڵبژێرین: نەگۆڕی کۆسمۆلۆژی، توخمی پێنجەم، کێشکردنی دەستکاریکراو یان ئاڵۆز و ئامارێکی باشتر بۆ گالاکسییەکان بکەین.
چاومان لە ئاسمانە
بەردەوام ئامار زانستێکی ئەوەندە خۆش نییە کە مرۆڤ خۆی پێوە خەریک بکات، چێژی لێوەربگیرێت. بە زۆری بۆ گەڕان لە دوای دۆزینەوەی بابەتە سەرنجڕاکێشەکان، ئامادەکاری پێویستە بۆ ئەوەی بە وردی تاووتوێیان بکەین. بەڵام؛ لە گەڕان لە دوای وزەی تاریک، ئامارسازی شتێکی بنەڕەتییە چونکە گالاکسییەکان وەکو گەڵای سەر ڕووی ئۆقیانووسی کۆسمۆیی وایە. بەهۆی هێزی کێشکردن و کشانی گەردوونەوە دێن و دەچن و شنەیان دێت. هەتا زیاتر لە بۆشای بڕوانین، زیاتر کشانی گەردوون باڵدەکێشێت بەسەر جوڵەکانی تردا – ئەم جوڵە کۆسمۆییە “وەکو ئۆقیانووس” سەرنجی ئێمە ڕادەکێشێت.
تێڕامانی سیستەماتیکی دەڤەرە دوورەکانی بۆشای یارمەتی ئەستێرەناسان دەدات کە تاودانی کشانی گەردوون لە چەند کاتێکی جیاواز لە مێژووی گەردووندا پێوانەبکەن. دوایی بەراوردکردنی ئەم تاودانە جیاوازانە پێمان دەڵێن: ئایا تاودان خێراتر بووە، یاخود بە نەگۆڕی ماوەتەوە، یاخود لەوانەیە لە ناکاو لە ساتێکی شلۆقدا دەرکەوێت. [1]
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. زانستە سروشتییەکان گالیلۆ لەبەردەم دادگادا
2. زانستە سروشتییەکان مادەی تاریک چییە؟
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی زانست: گەردوونزانی
پۆلێنی زانست: فیزیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 18-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
تۆفیق ئەمینی
کورتەباس
نەتەوە یەکگرتووەکان: 948 پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان
ژیاننامە
هێمن کامیل
وێنە و پێناس
ئیحسان نوری پاشا، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی خوێندکاری کورد وتار دەدات ساڵی 1940
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
محەمەد بێهروزی
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
وێنە و پێناس
تیپی لاوانی قەڵا لە کەرکووک، حەفتاکانی سەدەی بیستەم
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
کورتەباس
نیگارخانەی دڵنیایی جوانڕۆ بە 30 وێنە ژیان پیشان دەدات
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە کۆچیرۆکی (خۆر کەوتن)ی (محەمەد فەریق حەسەن)دا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
هەڵپەڕکێی کۆنی کوردان لە ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1900
کورتەباس
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دیمەشقەوە: کورد هاوپەیمانی ئێمەن
ژیاننامە
شاناز
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
کورتەباس
پەیامی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە دیمەشقەوە لەبارەی کورد
ژیاننامە
خەلیل ئیبراهیم مستەفا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
ڕاوێژکارێکی خامنەیی: دەبووایە حکومەتی پێشووی سووریا پەیوەندیی لەگەڵ کورد کردبا
پەرتووکخانە
پێگەی کولتووری (دەنگی گێتی تازە) لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
پەرتووکخانە
پێگەی مەلای جەباری لە شیعری کوردیدا (1806 – 1876)
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
حاجی عەبود تەها قەساب، و چەند کەسێکی دیکە، لە شاری کەرکووک ساڵی 1980
ژیاننامە
نوورەدین مەلا عەلیزادە
پەرتووکخانە
سینەما چییە؟ بەرگی 01 و 02
وێنە و پێناس
سێ حاجی خەڵکی شاری کەرکووک لە کاتی گەڕانەوەیان لە حەج لە ساڵی 1965
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی - ع.ح.ب
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی - ع.ح.ب
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
ژیاننامە
ئیسماعیل ساڵح ئاکرەیی
09-01-2019
سەریاس ئەحمەد
ئیسماعیل ساڵح ئاکرەیی
ژیاننامە
خزر بێنەوا
13-11-2023
شادی ئاکۆیی
خزر بێنەوا
وێنە و پێناس
ئیحسان نوری پاشا، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی خوێندکاری کورد وتار دەدات ساڵی 1940
04-01-2025
کشمیر کەریم
ئیحسان نوری پاشا، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی خوێندکاری کورد وتار دەدات ساڵی 1940
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خەلیل ئیبراهیم مستەفا
05-01-2025
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
05-01-2025
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی کولتووری (دەنگی گێتی تازە) لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
05-01-2025
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی مەلای جەباری لە شیعری کوردیدا (1806 – 1876)
05-01-2025
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە کۆچیرۆکی (خۆر کەوتن)ی (محەمەد فەریق حەسەن)دا
05-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
ئیحسان نوری پاشا، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی خوێندکاری کورد وتار دەدات ساڵی 1940
04-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
حاجی عەبود تەها قەساب، و چەند کەسێکی دیکە، لە شاری کەرکووک ساڵی 1980
04-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی لاوانی قەڵا لە کەرکووک، حەفتاکانی سەدەی بیستەم
04-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک قوتابی پەیمانگا بەشی کارەبا لە کەرکووک ساڵی 1987
04-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
محەمەد بێهروزی
03-01-2025
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  533,027
وێنە
  113,751
پەرتووک PDF
  20,716
فایلی پەیوەندیدار
  109,774
ڤیدیۆ
  1,781
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,907
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,119
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,451
عربي - Arabic 
32,977
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,457
فارسی - Farsi 
11,727
English - English 
7,854
Türkçe - Turkish 
3,692
Deutsch - German 
1,837
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
26,987
پەرتووکخانە 
26,198
کورتەباس 
19,409
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,140
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,314
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,503
بەڵگەنامەکان 
8,455
وێنە و پێناس 
7,645
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,664
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,470
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
773
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
391
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
189
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
539
PDF 
32,630
MP4 
2,942
IMG 
209,664
∑   تێکڕا 
245,775
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
تۆفیق ئەمینی
کورتەباس
نەتەوە یەکگرتووەکان: 948 پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان
ژیاننامە
هێمن کامیل
وێنە و پێناس
ئیحسان نوری پاشا، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی خوێندکاری کورد وتار دەدات ساڵی 1940
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
محەمەد بێهروزی
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
وێنە و پێناس
تیپی لاوانی قەڵا لە کەرکووک، حەفتاکانی سەدەی بیستەم
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
کورتەباس
نیگارخانەی دڵنیایی جوانڕۆ بە 30 وێنە ژیان پیشان دەدات
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە کۆچیرۆکی (خۆر کەوتن)ی (محەمەد فەریق حەسەن)دا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
هەڵپەڕکێی کۆنی کوردان لە ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1900
کورتەباس
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دیمەشقەوە: کورد هاوپەیمانی ئێمەن
ژیاننامە
شاناز
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
کورتەباس
پەیامی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە دیمەشقەوە لەبارەی کورد
ژیاننامە
خەلیل ئیبراهیم مستەفا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
ڕاوێژکارێکی خامنەیی: دەبووایە حکومەتی پێشووی سووریا پەیوەندیی لەگەڵ کورد کردبا
پەرتووکخانە
پێگەی کولتووری (دەنگی گێتی تازە) لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
پەرتووکخانە
پێگەی مەلای جەباری لە شیعری کوردیدا (1806 – 1876)
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
حاجی عەبود تەها قەساب، و چەند کەسێکی دیکە، لە شاری کەرکووک ساڵی 1980
ژیاننامە
نوورەدین مەلا عەلیزادە
پەرتووکخانە
سینەما چییە؟ بەرگی 01 و 02
وێنە و پێناس
سێ حاجی خەڵکی شاری کەرکووک لە کاتی گەڕانەوەیان لە حەج لە ساڵی 1965
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!