شتێک هەیە، تا دەست بۆ قونی نەبەی زار ورژناکا.
مەبەستە لە مقەستە، (مقەست: ئامێرێکی دەستییە، بۆ بڕینی بەرگ و قوماش بەکاردێ) شتێک هەیە، مەتەڵساز شتێک دەخانە ناو بیر و خەیاڵی گوێگرەوە، تا دەست بۆ قونی نەبەی زار ورژناکا، (زار: دەم) واتە: مقەست تا بە دەست بەکاری نەهێنی، دەمەکەی ناجووڵێ و ناکەوێنەتکار. وەڵام (مقەست). [1]