ناو: سیروان
ناوی باوک: سلێمان ئەحمەد
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-01-1980#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #تەپەسپی# شارەدێی #ئاوەسپی#ی شارۆچکەی #کفری#
شوێنی نیشتەجێبوونی: شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#
$ژیاننامە$
نووسەر و لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنووسە، خێزاندارە خاوەنی (5 کچ و 1 کوڕ)
ئاستی خوێندن: هەڵگری بڕوانامەی
* دبلۆم لە ئینگلیزی ساڵی (2004 -2005)
بەکالۆریس لە ئینگلیزی ساڵی (2019 -2020)
* پیشە: مامۆستا لە قۆناغی بنەڕەتی بازنەی دووەم.
* بەهرە: نووسەر
* بەرهەم: خاوەنی دوو پەرتووکی چاپکراو، و دوو پەرتووکی PDF
* ناوی پەرتووکەکان: شەهید #مام سلێمان تەپەسپی# یەکەم شەهیدی بەرگری لە ڕووبەڕووبوونەوەی شاڵاوی ئەنفال، پەیمانگای ژیان، #لێکۆڵینەوەیەک لەسەر شارۆچکەی ڕزگاری#،
#گەرمیان مەملەکەتی نەمریی#.
* نووسین و بابەتەکانی: لە گۆڤار و ڕۆژنامە و سایت و پەیج و ئەکاونت بە سەدان بابەت و نووسین لەسەر ئاستی کوردستان لە ساڵی 1999 تا ئێستا بێ دابڕان بڵاوکراوەتەوە.
* کاری ڕێکخراوەیی: کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، ڕێکخراوی چواردەی چوار بۆ جینۆساید، ناوەندی نووسەران و ئەدیبان و ڕۆشنبیرانی کەلار، کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک و ڕێکخراوی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی.
*خەڵات و بڕوانامە: لەسەر ئاستی کوردستان بە گشتی و گەرمیان بە تایبەتیی خاوەنی دەیان خەڵات و بڕوانامەی جۆراوجۆر وەرگرتووە.
* کارکردن لە بوارەکانی تر: شانۆ، کورتەفیلم، چالاکوانی، بەشداری کۆڕ و سیمناری ناوخۆی و نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی کوردستان.
* خوێنەر: یەکێکە لە خوێنەرە جدییەکان لە بواری مێژوو، یادەوەری، ئایینی، ڕۆمان، ئەدەب بەبەردەوامی دەخوێنێتەوە.
* ڕۆشنبیری گشتی: لە هەموو کایەکانی ژیان لە بواری کۆمەڵایەتی، جینووساید، مێژوو، توێژینەوەی زانستی، گەنجان، پەروەرده، یادەوەی، تا بابەتی نووسیووە بڵاوکراوەتەوە.
* چاوپێکەوتن: لەگەڵ کەناڵەکانی میدیای ئاسمانی و کەناڵە ناوخۆیییەکان چاوپێکەوتن و بەرنامەی سوودبەخشی بووە.
* ئامانج: ئامانج لە ژیانیدا کۆشش دەکات ناوی دوای مردنیشی لە مێژووی نەتەوەکەیدا ون نەبێت، کار لەسەر نووسین و بەرهەمەکانی بکرێت وەک نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیرەکانی پێش خۆی ئومێدەوارە بەچاوی خۆی بیبینێت. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/sirwan.sleman.1=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: سیروان سلێمان ئەحمەد=KTML_Link_Facebook_End=