بایدایەوە سەر بای بەڕە بۆر.
بایدایەوە سەر بای بەڕەی کۆن.
هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا هەن، هیچ زیرەکی و زانەکییەکیان نییە، تەنیا هەندێک شتی کەم دەزانن کە ڕۆژگار فێریکردوون، لە قسەوباسیشدا چەند بابەتێکی کەم دەزانن قسەی لەسەربکەن، بۆیە لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا هەر شتێک باسبکرێت، قسەوباسەکان دەبەنەوەسەر هەمان بابەتی خۆیان. واتە: بە کەسێک ئەوترێ کە قسەیەکی بەدەمیەوە گرتبێت، هەموو جارێک قسەوباسی جیاواز بەرێتەوە سەری. [1]