بەگوێرەی با کەشتی ئەگەڕێ.
کەشتی چارۆکەدار لەناو دەریادا بەپێی ئاڕاستەی با دەڕوات، واتە: با بۆکوێوە هەڵکات، کەشتی بەو ئاڕاستەیە دەڕوات، ئەم پەندە بۆ کەسی بەرژەوەند پەرستی خۆپەرست بەکاردێ، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تەنیا خۆی دەبینێت، کێ دادوەر و دەسەڵاتداربێ خۆی لەگەڵی ڕێکدەخات. [1]