بزن تارەت هەڵناگرێ.
تارەت: مەبەست لە تاراتی دەستنوێژە، واتە: بزن تارات هەڵناگرێ چونکە زۆر ئەتڕێ، بە کەسێک ئەوترێ کە پاکی هەڵنەگرێ، زۆر زوو خۆی پیسبکات و پیسوپۆخڵ بێت، مەبەست لە بەدکردار یان بەدگوفتاری خراپی مرۆڤە کە لەناو کۆمەڵگەدا خۆی پێناشرین دەکات، دڵی خەڵکی لەخۆی دەیەشێنێت.[1]