ناونیشانی بابەت: 43 بیری لە شاخ هەڵکۆڵدراو ئاماژەی دەسەڵاتی میرێکی بەهێزی کوردستانە
شارەزایەک چەند وێنەیەکی 43 بیری لە شاخ هەڵکۆڵدراو بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: شارستانییەتەکە ئاماژەیە بۆ دەسەڵاتی میرێکی بەهێزی #کوردستان#.
نادر ڕۆستایی، ئەزمووندار و شارەزای گەشتوگوزار لە پەیجی خۆی ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: قەڵای میرێکی کوردە لەسەر چیایەکی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە 43 بیری لە شاخ هەڵکۆڵدراوی لە دەوروبەردا هەیە.
بیرەکان قووڵی و فراوانیان جیاوازن، لە یەک مەتر تا دەگاتە هەشت مەتر قوول هەن، فراوان و بەرینیشیان لەنێوان یەک تا سێ مەتردایە، وەک ئەوەی ڕۆستایی ئاماژەی پێداوە، دەشڵێت، “ئەم شارستانییەتە ئەنجامی هێز و توانایەکی بەرز و بەهێزە، بەڵام تاکوو ئێستا توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر نەکراوە”.
ئەو شارەزایە باس لەوە دەکات، پێشتر سێ لوتکە شاخی دوکیۆمێنت کردووە، کە یەکەمیان 15 بیری هەبووە، دووەمیان چوار و سێیەمیان 12 بیر، بەڵام ئەمیان 43 بیری هەیە.[1]