ئەوەی بە ڕۆخ کورەی تێپەرێ، پرووشی پێ دەپەڕێ.
ڕۆخ: قەراغ یان لێوار، کورە: مەبەست لە کورەی ئاسنگەرییە کە ئاسنگەرەکان ئاسنی تێدا سووردەکەنەوە و کاڵای وەک چەقۆ، تەور، داسی لێدرووستدەکەن، بێگومان کورەی پڕ لە ئاگر بەردەوام پریشکی ئاگری لێدەردەپەڕێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە گەر لە نزیک کێشەوگرفت بژیی، بێگومان ڕۆژێک تاڵی ڕیشی تێدەئاڵێ و یەخەی دەگرێت. [1]