پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەرای کفری پاش نۆژەنکردنەوە ساڵی 2024
07-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
چوار کەسایەتی ناسراوی تۆپی پێی شاری کەرکووک
06-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
ئاهەنگی هاوسەرگیری فەرەیدون سەید جەلال لە کەرکووک ساڵی 1974
06-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فایەق قادرزادە
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەسوڵ پوورخزری
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
هێدی شادیخا
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
کوورش عەزیزی
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمان تابش
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەفشین خەلیفەزادە
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
جەمال شێخەپوور
06-01-2025
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  533,245
وێنە
  113,833
پەرتووک PDF
  20,724
فایلی پەیوەندیدار
  109,878
ڤیدیۆ
  1,785
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,084
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,123
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,468
عربي - Arabic 
33,000
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,476
فارسی - Farsi 
11,728
English - English 
7,860
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,023
پەرتووکخانە 
26,204
کورتەباس 
19,438
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,144
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,939
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,503
بەڵگەنامەکان 
8,457
وێنە و پێناس 
7,655
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,668
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,470
فەرمانگەکان  
1,072
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
779
کارە هونەرییەکان 
774
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,660
MP4 
2,951
IMG 
209,921
∑   تێکڕا 
246,083
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی
ژیاننامە
کەمال جەلال محەمەد عەلی
ژیاننامە
سەید مەولود بێخالی
ژیاننامە
هەدیە ئیسماعیل ئاغای شکاک
ژیاننامە
ئاراس سەعید
دینداری لە سەردەمی مەلا هەڵۆ و بەهار مونزیرەکاندا
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

دینداری لە سەردەمی مەلا هەڵۆ و بەهار مونزیرەکاندا

دینداری لە سەردەمی مەلا هەڵۆ و بەهار مونزیرەکاندا
ناونیشانی بابەت: دینداری لە سەردەمی مەلا هەڵۆ و بەهار مونزیرەکاندا
ئامادرکردن: #ئیحسان وەڵزی#

کاتێک کۆلۆنیالیست ڕوویان کردە ئەم ناوچەیە و وەک چەندین شوێنی دیکە، مەملەکەتی موسڵمانانیشیان داگیر کرد، لە بەروارد بەوان، موسڵمانان خۆیان بە دواکەتوو هاتەبەرچاو. ڕاستییەکەیشی هەروا بوو. هەندێک لە ژیرانی موسڵمانان پێیان وابوو، ئایین یان لانی کەم ئەو جۆرە ئایینە دوور لە ژیری و پڕ لە خوڕافەیەی کە باو بوو، هۆکاری دواکەوتنەکەیانە. بۆیە کەوتنە بانگەوازکردن، هەندێکیان بۆ گەڕانەوە سەرخۆ و جۆرێک لە ڕابردوو، ئەوانی دیکەش بۆ وەشوێنپێکەوتنی ئەوی دیکەی ڕۆژاوایی. بە قودرەتی قادر، زرنگیی دەستەی دووەم و پشتیووانی و دەست لە پشتدانی جڵەوبەدەستانی دونیای ئەودەم، لە زۆربەی وڵاتانی موسڵماناندا، تاقمی دووەم هاتنە سەر تەخت. لێ ئەوانیش بە مەقسەد نەگەیشتن. قەیرانەکان بەردەوام بوون، کە هەر عەقڵی و کولتووری نەبوون، بەڵکوو ئابووری، سیاسی، زانستی و جۆری دیکەش. گرۆی یەکەم لەژێر قامچی گرۆی دووەمدا ئیسلامی پێ چارەسەر و هەتا دەهات توندتر و توندوتیژتر دەبوو. لە دوایین وێستگەشیدا، لە بەناو دەوڵەتی ئیسلامییەکەی داعشدا گیرسایەوە. قەیرانەکان بەردەوام و هەروا فرەجۆر بوون. یەکێک لەو قەیرانانەی چارکردنی زۆر سەخت و گران دەهاتە بەرچاو، قەیرانی عەقڵی دینی بوو. لەو هەرێمەی خۆشماندا، کەسانێک بۆچوونی ئەوەیان هەبوو، کە ئیسلامی کوردەوای چارەسەرە. ئەودەم گوتمان، کە ئەویش هەو نییە. بەڵگەی سەرەکیشمان ئەوەبوو کە ئەم ئیسلامە هی دەوران و کۆمەڵگەیەکی دیکەی جیا لەوەی ئێستای ئەم هەرێمەیە. ئاستی ئاڵۆزیی ئەم دووانەش بارتەقای یەک نییە و ئەویش لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمڕۆماندا کوورت دێنێت.
مەرج نییە مرۆ هەمیشە بۆ پرسیارەکان بەدوای وەڵامدا بگەڕێت. لەوانەیە هەندێک جاران لەوە بەرهەمدارتر، پێچەوانەکەی بێت[2]. ئەودەم دەکرێ بپرسین، ئیسلامی کوردەواری وەڵامی چ پێویستییەک بوو؟ نەوەک هەر سەبارەت بە لایەنە ڕوحی و باوەڕدارییەکەی، بەڵکوو پێم وایە دەکرێ سەبارەت بە ڕێکخستنی بوارەکانی دیکەی کۆمەڵگەیش هاوڕا بین لەسەر ئەوەی، کە ئەمڕۆ زۆر لە دوێنێ ناچێت. هەر بۆیەش، بۆ پرس و کردنەوەی گرێیەکانی ئەمڕۆمان، پێویستمان بە وەڵامی دیکەیە.
هەڵبەتە لەو شوێنانەشدا کە پێیان وابوو، زەمانە وردە-وردە ئایین بەرەو ئاوابوون دەبا، لەوێش ئەستێرەی ئایین ئاوا نەبوو؛ هەر فۆڕمەکەی گۆڕا و یاخود مت بوو، تا ئەو ڕۆژەی دەرفەتی سەرهەڵدانەوەی بۆ مەیسەر بوو.
پێوەرەکانی دینداری فرە-جۆرن، یەکێک لەوانەی ماقووڵ دیارە و لای گەلێکان جێی پشت پێبەستنە، پێوەرە فرە-ڕەهەندییەکەی گلۆکە. گلۆک پێیوایە، دینداری دەکرێت لە ڕێی پێوانی ڕەهەندەکانی بڕواداری، مەعریفی، سرووتی، ئەزموونی و لێکەوتە دونیاییەکانی بپێورێت. بەو پێیە و بەو پێوەرە بێت، لە زۆربەی ڕەهەندەکاندا، کەم تا زۆر، دینداری لای زۆرینەی کوردیش دیار و هێشتا ماوە. ئەگەر وایە، هەقمانە بپرسین، ئەی ئەو هەموو هەرا و ناماقوڵی دەرهەق بە یەکدیکردن و شکاندنەوە و ملشکاندنەی یەکدی لەسەر پرسە ئایینییەکان لەکوێوە دێن؟
دەڵێن پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەنێوان زمان و فیکردا هەیە، هەرکامیان بگۆڕێ ئەوەی دیکەش دەهەژێنێ، یان لانی کەم دەیلەرزێنێ. کەچی لێرە دەبینین، بە قەولی ئەڵمانان، ئەوە هەر شەڕابە کۆنەکەیە لە لوولەیەکی نوێدا. عەقڵێک گۆڕانە کۆمەڵایەتییە بوونیادییەکان نابینێت و بە زمانێکی میدیایی باوی ڕۆژیش قسان دەکات، ئامرازەکانیشی هەر ئەوانەن کە خەڵکی دیکەش پەنا بۆ بەکارهێنانیان دەبات. زمانی شڕی نێو تۆڕ و تەڵە کۆمەڵایەتییەکان هاتۆتە ناو دەمی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی و لەوبەریشدا ئەوانی دیش بە هەمان زمان ئەمانە دەدوێنن و بە زمانی ڕۆژ، دەیانشۆنەوە. ئەوەی کە مەلا و پیاوانی ئایینی کوردەواریش حەزیان لە نوکتە و سوعبەت بووە و هەیە، نە شتێکی نوێییە و نە شاراوە، لێ ئەوەی نوێیە، گەیشتنی ئەمەیە بە کوچە و کۆڵانەکانی میدیای نوێ. یانی سەرەڕای زمان و میدیای نوێ، باوەڕ و مەعریفەی زۆرێک لە پێشەوایانی ئایینی کوردەواری و شوێنکەوتەکانیان هێشتا لەسەر پێڕەوی باب و باپیرانیان و بە ئیستیڵاح، کۆنە شەڕابن. بۆیە دەکرێت، یەکێک لە هۆکارەکانی هەرایەکانی ئەم دواییە، چ لەسەر پرسی ژنان بێت یان پرسە تەندرووستییەکان، لێرەوە سەرچاوەی گرتبێت.
لە لایەکی دیکەشەوە، لە ڕابردوویەکی نەزۆر دووردا، چ دین خۆی بووبێت یان بە ناوی ئەوەوە، هەم سیاسەت، هەم ئابووری و هەم شتی دیکەش گوێڕایەڵی دین بوون، پرسە کەلتووری و زۆرێک لە کۆمەڵایەتییەکانیش خۆیان دینی بوون. ئێستاش ململانێی نێوان دینی و دونیایی لەم کۆمەڵگەیە و لە زۆر شوێنی دیکەی دونیاشدا هەر لەسەر ئەم پرسی دەستەڵاتە بەسەر ئەوەی دیکە دایە. سێکیولاربوونی کۆمەڵگە و پاشەکشەی ئایین بۆ جوغزێکی تایبەت، لای ئێمە هێشتا وای نەکردووە دین دەستبەرداری کایە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەتیش کایەی سیاسی بێت، بەڵام ئەگەر دەسەڵاتیشی بەسەر ئەمەی دواییاندا ناشکێت، ئەوا دەتوانێت لە سایەیدا بخشێت. سیاسەتیش بێڕەحمانە، دینی خستۆتە خزمەت خۆی و هەم دەکاری دەخات و هەم کارێکی پێدەکات، لەوە زیاتر چەکەرە نەکات. ئەمەش دواجار دینێک دەخوڵقێنێت، هێندەی سیاسەتە هێندە دینداری نییە. ئەمە دەکرێت لە زەقترین لێکەوتە دونیاییەکانی ئیسلامی کوردیی ئەمڕۆ بێت.
بەرتەسکبوونەوەی مەودای بڕکردنی ئایین لە ژیانی ڕۆژانە و کایە کۆمەڵایەتییەکانی دەرەوەی خۆیدا و بەئامرازکردنی سیاسییانەی ئایین، هێشتا مامۆستای ئایینی نەگەیاندۆتە ئەو قەناعەتەی، ئیدی ڕۆژگاری باڵادەستیی ئایین و کاریگەرییەکەی بەسەر تەواوی کایەکانی ژیاندا بەسەرچووە. ئەم خاڵە لاوازەی ئایین و پیاوانی ئایینی تەماحێکی داوەتە نەیارانیان، ئەوانیش، وەک بەیداخهەڵگری دەورانێکی نوێ، خۆیان لە سەنگەرگیریی لەگەڵ ئەم جۆرە لە ئایین و پیاوانییدا بدۆزنەوە و بەتەواوی حەماسەتییانەوە بێنە مەیدان.
ساڵانێک لەمەوبەر باسم لە هەڵگەڕانەوەی پەیوەندیی نێوان فۆڕم و ناوەرۆک لە ڕەوتی بە سرووتبوونی ڕەمز و سیمبۆلە ئایینییەکاندا کردووە و پێم وایە، ئێرە جێی دووبارە تەواوی باسکردنەوەی نییە. لێ دەخوازم بە کوورتی ئاماژە بەوە بکەم، کە لە ئیسلامیشدا، ئەو یەکانگیرییەی لەنێوان فۆڕم و ناوەرۆکی کردەوە سیمبۆلییەکان لە قۆناغی سەرهەڵدانی ئایین و دیاردە هاوشێوەکانی دیکەدا هەیە، دواتر دووچاری لێکدابڕان دەبێت و سیمبۆل دەبێت بە سرووت و فۆڕمیش ناوەرۆک دەباتە ڕیزی لەبیرچوانەوە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 331 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 07-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە ئیحسان وەڵزی
2. ژیاننامە مەلا هەڵۆ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 331 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
کورتەباس
بە یادی هونەرمەندی وێنەگر ئەنوەر یوسفی
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
فایەق قادرزادە
کورتەباس
بایرام بۆزیەل: ئەگەر پەکەکە چەک دابنێت چارەسەرکردنی پرسی کورد ئاسانتر دەبێت
پەرتووکخانە
پێگەی کولتووری (دەنگی گێتی تازە) لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
ژیاننامە
ڕەسوڵ پوورخزری
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
وێنە و پێناس
چوار کەسایەتی ناسراوی تۆپی پێی شاری کەرکووک
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
پێگەی مەلای جەباری لە شیعری کوردیدا (1806 – 1876)
کورتەباس
دژایەتیکردنی زمانی کوردی لەلایەن داگیرکەری فارسەوە لە شارۆچکەی کۆتۆلی پارێزگای ورمێ 28-12-2024
ژیاننامە
هێدی شادیخا
ژیاننامە
ڕەحمان تابش
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
کوورش عەزیزی
وێنە و پێناس
ئایشە خان، دانیشتووی کفری سەدەی بیستەم
کورتەباس
دوای دە ساڵ لە ڕفاندانی لەلایەن چەکدارانی داعش، سلڤانا گەڕایەوە ناو کەسوکاری
وێنە و پێناس
هەڵپەڕکێی کۆنی کوردان لە ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1900
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
ئاهەنگی هاوسەرگیری فەرەیدون سەید جەلال لە کەرکووک ساڵی 1974
ژیاننامە
پرژە نیزام
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
ئیحسان نوری پاشا، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی خوێندکاری کورد وتار دەدات ساڵی 1940
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ڕەهەندی باوککوژی لە ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم دا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی
ژیاننامە
کەمال جەلال محەمەد عەلی
06-10-2018
هاوڕێ باخەوان
کەمال جەلال محەمەد عەلی
ژیاننامە
سەید مەولود بێخالی
12-01-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید مەولود بێخالی
ژیاننامە
هەدیە ئیسماعیل ئاغای شکاک
08-01-2024
سەریاس ئەحمەد
هەدیە ئیسماعیل ئاغای شکاک
ژیاننامە
ئاراس سەعید
26-12-2024
سارا سەردار
ئاراس سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەرای کفری پاش نۆژەنکردنەوە ساڵی 2024
07-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
چوار کەسایەتی ناسراوی تۆپی پێی شاری کەرکووک
06-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
ئاهەنگی هاوسەرگیری فەرەیدون سەید جەلال لە کەرکووک ساڵی 1974
06-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فایەق قادرزادە
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەسوڵ پوورخزری
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
هێدی شادیخا
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
کوورش عەزیزی
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمان تابش
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەفشین خەلیفەزادە
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
جەمال شێخەپوور
06-01-2025
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  533,245
وێنە
  113,833
پەرتووک PDF
  20,724
فایلی پەیوەندیدار
  109,878
ڤیدیۆ
  1,785
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,084
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,123
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,468
عربي - Arabic 
33,000
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,476
فارسی - Farsi 
11,728
English - English 
7,860
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,023
پەرتووکخانە 
26,204
کورتەباس 
19,438
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,144
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,939
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,503
بەڵگەنامەکان 
8,457
وێنە و پێناس 
7,655
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,668
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,470
فەرمانگەکان  
1,072
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
779
کارە هونەرییەکان 
774
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,660
MP4 
2,951
IMG 
209,921
∑   تێکڕا 
246,083
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
کورتەباس
بە یادی هونەرمەندی وێنەگر ئەنوەر یوسفی
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
فایەق قادرزادە
کورتەباس
بایرام بۆزیەل: ئەگەر پەکەکە چەک دابنێت چارەسەرکردنی پرسی کورد ئاسانتر دەبێت
پەرتووکخانە
پێگەی کولتووری (دەنگی گێتی تازە) لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
ژیاننامە
ڕەسوڵ پوورخزری
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
وێنە و پێناس
چوار کەسایەتی ناسراوی تۆپی پێی شاری کەرکووک
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
پێگەی مەلای جەباری لە شیعری کوردیدا (1806 – 1876)
کورتەباس
دژایەتیکردنی زمانی کوردی لەلایەن داگیرکەری فارسەوە لە شارۆچکەی کۆتۆلی پارێزگای ورمێ 28-12-2024
ژیاننامە
هێدی شادیخا
ژیاننامە
ڕەحمان تابش
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
کوورش عەزیزی
وێنە و پێناس
ئایشە خان، دانیشتووی کفری سەدەی بیستەم
کورتەباس
دوای دە ساڵ لە ڕفاندانی لەلایەن چەکدارانی داعش، سلڤانا گەڕایەوە ناو کەسوکاری
وێنە و پێناس
هەڵپەڕکێی کۆنی کوردان لە ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1900
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
ئاهەنگی هاوسەرگیری فەرەیدون سەید جەلال لە کەرکووک ساڵی 1974
ژیاننامە
پرژە نیزام
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
ئیحسان نوری پاشا، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی خوێندکاری کورد وتار دەدات ساڵی 1940
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ڕەهەندی باوککوژی لە ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم دا

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!