وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، #بەغدا# 400 ملیار دینارەکە دەنێرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت. بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان هونەر جەمال، ڕایگەیاند: بەو 400 ملیار دینارەی لەلایەن بەغداوە نێردراوە، ئێمە 600 ملیار دینارمان بۆ مووچەی مانگی چوار بەردەستە و لەمڕۆوە #14-05-2023# دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکەین. ئاماژەی بەوەشکردووە، وەکوو ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق بڕیاری لێداوە، چاوەڕوانین 400 ملیار دیناری دیکەش بگاتە دەستمان و ئەویش بۆ مووچەی مانگی چوار دەبێت. بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکراشیکرد، مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیاندراو دابەش دەکرێ و هیچ گرفتێک نییە، ڕاشیگەیاند، دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو لیستە دەبێت، کە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاندووە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ناکرێت. هونەر جەمال ڕوونیشیکردەوە، هۆکاری دواکەوتنی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ڕێژەیەکی زۆر کوورتهێنانمان لەپارەی تەرخانکراو بۆ مووچە هەیە، 35% کوورتهێنانمان هەیە و 400 ملیارەکەی دیکەش بنێردرێت ئەو کوورتهێنانە نامێنێت. باسی لەوەشکرد، بەراورد بە مانگەکانی دیکە، تەنیا ئەم مانگە مووچە دوا کەوتووە، تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە بودجە پەسەند دەکرێت و گرفتی دارایی چارەسەر دەبێت و پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت و مووچە لە کاتی خۆیدا دەدرێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 464 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!