زوڕناژەن کە برسی بوو، بیری کفتەی شایی ئەکا.
زووڕناژەن: بەو کەسە دەوترێت کە ئامێری زووڕنا لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا دەژەنێت، کفتە: خۆراکێکی کەلەپووری کوردیی بەقیمەتە، لە بڕوێش و قیمە و چەندین خۆراکی بەهادار درووستدەکرێت. لە ئاهەنگی کوردەواردا چەندین جۆر خۆراک لەلایان خاوەن ئاهەنگەوە پێشکەش بە میوانان دەکرێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بیری شتیک بکات کە خۆی لەدەستی نایە.[1]