دنیا هەمووی دوژمنی سەری کەوە، کەویش دوژمنی سەری خۆیەتی.
کەو باڵندەیەکی کێوی جوانە، لە پێدەشت و چیاکانی کوردستاندا بەشێوەیەکی سرووشتی دەژیی، سرووشتی کەو وایە کە نێرەکانیان زووزوو بەشەڕدێن، بەدەنووک لەسەری یەکدەدەن. پەندەکە ئاماژەیە بۆ خۆخۆری میللەت کە هەر دەستەیەک بۆ بەرژەوەندی خۆی پەلاماری هەمووان دەدات. [1]