کەشتی لێوەرگەڕایە، بۆیە حاڵی وایە.
حاڵ: دۆخ. هەموو کەسێک بەپێی شارەزایی لە ژیانیدا کارێک یان زیاتر ئەنجامدەدات، بەڵام ئەو کەسانەی کە شارەزاییان لە هەندێک کاردا نییە و دەستی دەدەنێ، شکست دەخۆن. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارێکدا شارەزایی نەبێت، بەهۆیەوە گرفتی تووشبووبێت و دەستەودامان دانیشتبێت. [1]