باوای چەفتوچێڵ، دایەی سەرپانە
کوڕیان شیرینە، کوڕەزا دێوانە
باوا: باوان، باوای چەفتوچێڵ: مەبەست لە داری مێوە کە بەسرووشت خواروخێچە، دایەی سەرپانە، مەبەست لە گەڵای داری مێوە، کوڕیان شیرینە، مەبەست لە بەری داری میوە کە ترێی و تامی شیرینە، کوڕەزا دیوانە، لە ترێ کە کوڕی مێوە، شەراب درووستدەکرێت، کە دەبێتە کوڕەزای مێو. وەڵام (داری مێو و ترێ و شەراب).[1]