شیرینە تامی نییە
جەرگ دەبڕێ زامی نییە
هەموو خواردەمەنییەکی شیرین، دەشێ کاتی خوادنیدا تام بدات، هەروەها هەموو تیرێکی جەرگبڕ، دەشێ جەستە زامداربکات، بەڵام مەبەستی مەتەڵەکە خواردن نییە تامی هەبێت و تیر نییە جەرگ ببڕێت، بەڵکوو نیگای ڕەگەزی بەرانبەرە، کە هەم شیرینە و هەم زامارکەر. وەڵام (نیگا) . [1]