ئەو حاڵەت و نەخۆشییانەی پێست کە بە هیچ شێوەیەک ناگوێزرێنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، تەنیا بۆماوەییە یان هۆکاری تری هەیە بۆ تووشبوون، دکتۆر ئاشتی ئەحمەد سەعید بەرزنجی، پسپۆڕی پێست و جوانکاری ئەو جۆری نەخۆشییانەی بڵاوکردووەتەوە.
1. دەردەماسی.
2. بەڵەکی.
3. ئێگزیما.
4. سەدەف.
5. کاژە سپی.
6. کاژە گوڵینە.
7. هەستیاری لییر.
8. دەردە ڕێوی.
9. پێستە پانە.
10. زیپکە.
ئەم حاڵەت و نەخۆشییانە لە تەمەنی قۆناغەکانى خوێندن بووە بە مایەی دڵەراوکێ، گۆشەگیری و شەرم لەلای کەسە تووشبوەکە، هاوڕێکانیشی بەهۆی هەڵە تێگەشتن لەو نەخۆشیانەکە گوایە دەگوێزرێنەوە، بەڵام مەترسی نییە و ئەو منداڵانەی ئەم گرفتانەیان هەیە دەتوانن تێکەڵی منداڵانی دیکە ببن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 227 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!