سەگ ئەوەڕێ و کاروان ڕێ ئەکا.
لە کوردەواردا کاروانچییەکان بەرەبەیان باربەڕێدەخەن و دەڕۆن، بێگومان سەگ دووراو دوور پێیان دەوەڕێت، بە یەکێک دەوترێت کە قسە بە پیاوێکی گەورە بڵێت و بە سووکی باسی بکات. چەندە وەڕینی سەگ بە ڕێ ڕۆشتنی کاروان بەهای هەیە، ئەوەندە قسەی ناکەس بە پیاوی گەورە بەهای هەیە. [1]