هەڵبژاردەی نیشتمانی لاوانی تۆپی پێی ئێراق لە ئامادەکاری بەردەوامە و بە شێوەیەکی چڕ مەشقەکانی ئەنجام دەدات ئەوەش بە مەبەستی بەشداری لەپاڵەوانێتی دۆستانەی لاوانی ئێراق.
ئەو هەڵبژاردەیە بە پێکهاتەیەکی بەهێز کە لە یاریزانانی خولەکانی پلە یەک و نایاب دیاری کراون پێک هێنراوە و لەنێو ئەو یاریزانانەشدا، دوو لاوە پێشمەرگەی ئاست بەرز و بەهێز دەبینرێن.
سەبارەت بە بانگێشت کردنی یاریزانانی یانەی پێشمەرگە و بەردەوامیان لە مەشقەکان لەگەڵ هەڵبژاردەکە و وەرگرتنی درێسی فەرمی هەڵبژاردەی ناوبراو، (ڕێباز سدیق) ، ڕاهێنەری تیمی لاوانی یانەی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، تیپەکەمان لە خولی لاوانی پلە یەکی یانەکانی ئێراق بە ئاستێکی بەرز بینرا و بەهێزی ئاستی تاکی یاریزانەکانیشمان بووە جێگەی تێڕامان و سەرنجی ستافی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی لاوانی ئێراق کە خۆشبەختانە و لە ئێستاشدا 2023 هەردوو یاریزانمان، #ڕابەر جەمال# لە هێڵی ناوەند و #بڕیار عەدنان# لە هێڵی بەرگری لەنێو پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ ماوەی مانگێک و 7 ڕۆژە بەردەوام لە مەشقدان و لە دوا مەشقەکانی هەڵبژاردەکەش هەردوو یاریزانانی یانەکەمان درێسی فەرمی مەشقی هەڵبژاردەکەیان پێ بەخشراوە کە ئەوەش دووبارە هیوایان زیاتر پێدەبەخشێت بۆ بەردەوامیان و مانەوەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی نیشتمانی ئێراق کە لە ئێستادا 2023 لەسەر یاریگەی وەزارەتی وەرزش و لاوان لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق بەردەوامی بە مەشقەکانیان دەدەن.
بۆ پرسی بەشداری هەڵبژاردەی لاوانی ئێراق لەپاڵەوانێتییەکان، وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیمی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی ، هەڵبژاردەکانی ئێراق بەشداری لە زۆرترین پاڵەوانێتی دەکەن و لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێت خەونی بە پیشەگەر بوون بهێنە دی کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە و چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەش لە پێکهاتەکانی ساڵانی داهاتووی سەرجەم ئاستەکان دەکرێت.
وسام ئاماژەی بەوەشدا کە بە پێی ئەو زانیاریانەی پێیان دراوە یەکێتی تۆپی پێی ئێراق پاڵەوانێتییەکی دۆستانەی لاوانی تۆپی پێ لەسەر خاکی نیشتمان ڕێک دەخات کە هەریەک لە هەڵبژاردەکانی (ئێراق، سووریە، میسر و سعودیە) تێیدا بەشداری دەکەن.
ناوبراو وتیشی جگەلە ئەنجام دانی ئەو پاڵەوانێتییە لاوانی ئێراق ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتییە دەرەکییەکانیش دەکەن و دەیانەوێت بە ئاستێکی بەرز لەو پاڵەوانێتیانەدا ببینرێن.
[1]