تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی هەولێر# لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی ئێراقی دووچاری گرفتی گەورە بووەتەوە لە ڕووی بەدەست نەهێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی ئەم وەرزە، دواین یاری هەولێریش لەسەر یاریگای خۆی و لە بەردەم هاندەرانی یانەکەی بەرانبەر یانەی جەوییە دووچاری شکستێکی گەورە بووە بە ئەنجامی (4-1) گۆڵ دۆڕا، لە دوای ئەم شکستە ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی وەرزشی داوای دەست لە کارکێشانەوەی کارگێڕیی یانەکە و ستافی هونەری تیپەکەیان دەکرد، لەم ناوەشدا هەریەک لە عەباس عوبێدی ڕاهێنەر و حوسام فەوزی یاریدەدەری ڕاهێنەر و سەردار محەمەد ڕاهێنەری هێزی لەشی یانەکە دەستیان لە مەشقی تیپەکە کێشایەوە، ڕاهێنەری یانەکەش هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی بۆ هۆکاری دارایی گەڕاندۆتەوە کەوا سێ مانگە شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، لە ئێستادا 2024 کارگێڕیی یانەی هەولێر عەبدولقادر حسێنی یاریدەدەری یانەکەی بە شێوەیەکی کاتی وەکوو ڕاهێنەر دیاری کردووە بۆ ئەوەی یارییەکانی تری یانەکە بەردەوام بکەن لە خولەکە تاکوو دیاری کردنی ڕاهێنەرێک، لە ئێستادا چەند ڕاهێنەر ناویان هەیە لە کارگێڕیی یانەی هەولێر بۆ ئەوەی بەفەرمی مەشقی یانەکە وەربگرن، بەڵام تاکوو ئێستا هەولێر خۆی یەکلای نەکردووەتەوە بۆ دەستنیشان کردنی ڕاهێنەرێک بۆ بەڕێوەبردنی مەشقی یانەکە، سەرچاوەیەکیش لە یانەی هەولێر ئەوەی ئاشکرا کرد وتی هەریەک لە ڕاهێنەران عەبدولغەنی شەهد و قەحتان جسیر هەردوو ڕاهێنەر ئێراقین و ئەوەی یەکەمیان نزیکترە لە یانەکە، هەولێر چاوی لەسەر ڕاهێنەر نیبۆشا یۆڤۆڤیچ ڕاهێنەری مۆنتێنیگرۆیی ڕاهێنەری پێشووی شورتەشە، بەڵام تاکوو ئێستا 2024 یەک لای نەکراوەتەوە.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 293 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!