ناونیشانی پەرتووک: $بازنەی نهێنی$
ناوی نووسەر: #سیروان بیەیی# - ستار دۆری
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: دانشفەڕ
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
=KTML_SeeMore=ناوەرۆک:=SeeMore_Disc=ئەم پەرتووکە بابەتەکانی بە شێوازی پەرتووک ڕێکخراوە کە لە بەرکۆڵ و سێ پەرتووک و فەرهەنگۆک پێکهاتووە.
پەرتووکی یەکەمی لە بارەی ڕێوشوێنی سیخوڕییە، تیۆر و پراکتیکی هەواڵگری لە چینی دێریندا و لە پێشەکییەک و چەند تەوەرێک پێکدێت کە لەبارەی سیخوڕ، نهێنیگەری و دژەڕێکار، چالاکی نهێنی و جەنگی دەروونی، بیردۆزەکانی هەڵسەنگاندن و هەواڵگری، کەسایەتی، جێبەجێکردنی پڕۆسەی هەواڵگری، نیشانەکانی دەوڵەتی شکستخواردوو، هەواڵگری سەربازی و مەیدانییە.
پەرتووکی دووەمی باس لە هەواڵگری، لە نهێنییەوە بۆ سیاسەت دەکات و پێشەکییەک و چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت باس لە چییەتیی هەواڵگری، پەرەسەندنی دەزگە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، پڕۆسەی هەواڵگری کێ چی بۆ کێ دەکات؟، کۆکردنەوەی زانیاری و ڕێساکان، شیکردنەوه، دژەهەواڵگری، چالاکیی نهێنی، ڕۆڵی سیاسەتکار، چاودێری و بەرپرسیارەتی، بەرنامەی هەواڵگری، پرسی ئاکار لە هەواڵگریدا، دەزگە هەواڵگرییە بیانییەکان دەکات.
پەرتووکی سێیەمی لە بارەی هونەری سیخوڕییە لە پێشەکییەک و چەند تەوەرێک پێکدێت کە باسی کێ سیخوڕی دەکات؟، چالاکییە دیارەکانی سیخوڕی، دەزگە ئەمنییەکانی ئەمریکا، مۆسکۆ شاری سیخوڕەکان، تێکدان، کەلوپەلی شاردنەوەی پەیام، شوێنی دیداری نهێنی، چەک، چۆن ببین بە سیخوڕ، چارەنووسی سیخوڕ لەخۆ دەگرێت.=KTML_SeeMore_End=
[1]