بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ڕەوشتی وەرزشی لە ناوەندەکانی خوێندن و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان لە سنووری پەروەردەی شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای #هەولێر# بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری چالاکی وەرزش و دێدەوانی لە پەروەردەی گشتی هەولێر و سەرجەم بەرپرسی چالاکییە وەرزشییەکانی سنووری پەروەردەی شارۆچکەکان کۆبووە کە پێکهاتبوو لە پەروەردەی شارۆچکەکانی (ناوەندی هەولێر، دەوروبەر، بنەسڵاوە، شەقڵاوە، کۆیە، خەبات، مەخمور) ئامانج لەم کۆبوونەوە دەستپێکردنەوەی چالاکییە وەرزشییەکانە لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پەروەردەی شارۆچکەکان، و ئەنجامدانی فیستیڤاڵی وەرزشییە لە پەروەردەکان بۆ درووستکردنی تیپی هەڵبژاردەی هەولێر بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی پەروەردە گشتییەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە بارەی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانیش مامۆستا بێجان ئیبراهیم بەڕێوەبەری چالاکی وەرزش و دێدەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەم بارەیەوە بۆ گۆڤاری گوڵان وتی هەرچی لە توانامانا بێت لەپێناو خزمەت کردنی بواری وەرزشی لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامی دەدەین و وەرزش وانەیەکی گرنگ بێت لە ناوەندەکانی خوێندن و پشتگیری تەواوی وەرزش بکەین بۆ سەرخستنی لە سنووری پەروەردەی گشتی هەولێر، پێویستە هەمووشمان پاڵپشت بین بۆ خزمەت کردنی زیاتری بواری وەرزش لە ناوەندەکانی خوێندن، لەگەڵ بەرپرسی چالاکییەکانیش کۆبوونەوەی خۆمان ئەنجامدا بۆ ئەنجامدان و دەستپێکردنەوەی وەرزی تازەی چالاکییە وەرزشییەکان و ئەنجامدانی فێستیڤاڵی وەرزشی لە سنووری پەروەردەی شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بۆ ئەوەی تیپی پەروەردەی گشتی هەولێر درووست بکەین بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە ئاییندە بەڕێوەبچێت، سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرەش دەکەین کە بەڵێنی هاوکاری و پاڵپشتی تەواوی پێداین بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانمان و سەرخستنی تیپەکانی پارێزگای هەولێر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 216 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!