تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی سۆران# دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم وەرزە ئەنجامی دڵخۆشکەر لەسەر ئاستی کوردستان بەدەست بهێنێ و ڕکابەری یانە بەهێزەکانی خولەکە بکات، کارگێڕیی یانەی سۆران بە فەرمی دەستەی ڕاهێنەرانی یانەکەی دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکەن لەم وەرزەدا، بۆ ئەم مەبەستەش کارگێڕی یانەی سۆران بەفەرمی (وەلید محەمەد)ی ڕاهێنەری پێشووی یانەی لاوانی #کەرکووک# و شێروانە و گازی باکووری بە ڕاهێنەری یانەکە دەستنیشان کرد، بۆ یاریدەدەری یانەکە (کۆڤان نەزمی) دەست بەکار بوو، (نیهاد جاسم)یش وەکوو ڕاهێنەری جەستەیی، بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەش یانەی سۆران گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە یاریزانان (محەمەد مەنعەم و حسێن ئیبراهیم لە #یانەی وەرزشی سیروانی نوێ#، ئەنەس ساڵح لە یانەی سامەڕا، سەکر ئەحمەد لە #یانەی وەرزشی ڕانیە#، عەبدول ڕەحمان محەمەد لە لاوانی تەلەبە، ئۆرهان نەجات لە #یانەی وەرزشی ئاکرێ#، گیلان سادق و هاوکار سەعدی گرێبەستەکانیان نوێ کردەوە)، یانەکە دەیەوێت بەر لە دەستپێکی یارییەکانی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەکانی کوردستان پێکهاتەیەکی بەهێز و تۆکمە دیاری بکات بۆ یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایاب، پێش بینش دەکرێت یانەکە گرێبەستی زیاتر لەگەڵ یاریزانان مۆر بکات بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێ و یانەی سۆرانیش یەکێک بێت لە یانە بەهێزەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 247 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!