گا گووی کرد، دنیای پیس کرد.
گا ئاژەڵێکی بەهێزە لە کوردەواردا بۆ جووتکردن بەکارهاتووە، لە گوندا هەر کەس خاوەنی گا بووبێت، بە کەسێکی دەوڵەمەند مەزەندە کراوە، بە کەسێکی ساماندار و پارەدار دەوترێت کە دەستگیرۆیی کەس نەکات، هەروەها لە کۆڕ و کۆبوونەوەدا قسەی زل بکات و ڕەفتاری لەگەڵ نەبێت. [1]