کەر بۆنی زەعفەران نازانێ.
زەعفەران: گوڵێکی بۆنخۆشی سوورباوی بەنرخ و کەڵکبەخشە (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا بۆ گەلێک مەبەستی گیادەرمانی بەکاردێت، بۆیە لە ژیاندا وردەکاریی و شارەزایی لە کاردا کەسی وریا و بەهۆش و گۆشی دەوێت، بۆ کەسی نەزان بەکاردێت کە لە شتی ورد تێنەگات. [1]