نانیشانی بابەت: ئەشکەوتی داری خله 01
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
دوای ئەنفالی یەک و دوو و سێی دۆڵی جافایەتی ومەرگە ، قەرەداغ ، گەرمیان، چەند پێشمەرگەوکادرو فەرماندەی خاوەن ئەزمونی (تییپەکانی گەرمیان وقەرەداغ) ی مەڵبەندی یەک ، دوای شەڕ و ماندووبوونێکی تاقەت پروکێن و بەرگرییەکی دەگمەن ، رووبەروو ی سوپای ئەنفال بوونەوە.
لە دوای هەر سێ قۆناغەکەی ئەنفال ،ئه و پارتیزانانانە ، بڕیا ریان دا ، وەک چەند دەستەو مەفرەزەی پارتیزان ی لە گەرمیان و قەرەداغ بمێننەوە ، نیشتمان چۆڵی نەکەن ، درێژە بە جەنگی پارتیزانی بدەن .
بڕیاری ئەو پارتیزانانە ، له و سەردەمە دژوارو ئاڵۆزەی ئەنفال و دوای ئەنفال، لەخاکێکی خاپورکراو سوتماک وچۆڵەوانی ، ئەزمونێکی تایبەیمەند ودەگمەن بوو، لە مێژووی نوێ ی جەنگی پارتیزانی کوردستان و جیهان .
ئه و پارتیزانانە ، لەوسەردەمەدا ، بڕیار یان دا ، بە خوینی خۆیان
، مێژوویەکی نوێ ، لە جەنگی پارتیزانی نوێ تۆمار بکەن .
لە سەرەتا دا هیچ شوینیکیان دیاری نەکردبوو ،بۆ خۆ حەشاردان .
ئەو پارتیزانانە ، بریتی بوون لە:
+ حەمەرەش و دەستەکەی، لە سنووری ناوچەی سەنگاو چیای ئاشداغ.
+سەید جەوهەرو نازم کەرکوکی و شیخ کەریم چاوڕەش و دەستەکەیان ، لە سنووری زەنگەنه و ئه و بەری قادر کەرەم ، لە هەردەی زەنگنە .
+عوسمانی حاجی مەحمود و دەستەکەی لە سنووری ناوچەی کفری لە چەم قایش و ئاوە سپی لای سەرقەڵا.
+مەلا ئەحمەدی گەرمیان و سەید محەمەدودەستەکەیان ، لە ناوچەی رۆغزایی مانەوە ، دواتر روویان کردە ( توورکە، زاوت ، داری خلە ).
+عەدنانی حەمەی میانا و مام ساڵح و دەستەکەی ، لە دەوروبەری زاوت .
+حەمە پاریاوڵه ، لەسنووری (مراوە ) و( پاریا وڵە) .
+مەحمودی مامە عەزە لە ئاوەسپی سنووری قەرەداغ .
+عومەر غەریب لە قۆپییەکانی قەرەداغ.
+چەند پارتیزانێکی حیزبی شیوعی لە قۆپی قەرەداخ و گەرمیان .
ئەو پارتیزانانە ، رۆژانە بە پێی کاتی دیاری کراو بارودۆخەکان و کێوماڵەکانی هێزەکانی سوپای عێراق و جاشەکان ، بە جیهازپەیوەندیان بە یەکترییەوە دەکرد .
لە ما نگی حوزەیرانی 1988 تەواوی پارتیزانەکانی گەرمیان لە قەڵبەزی (چەمی بۆر محەمەد )-ی نزیک (قولیجانی سەرحەد )کۆبونەوەیان کرد .
چەند رۆژێک پێش ئه و کۆبونەوەیە ، رێکخراوی سلێمانی . پەیوەندیان بە حەمە ڕەش-ەوە کرد.بوو .
بەرنامه و نەخشەی مانەوەیان ، لە گەرمیان وقەرەداغ دیاری کرد ، پەیوەندی یان لە تەک ڕێکخراوی سلێمانی و ناوچەکانی تردا هەبوو .
پارتیزانەکان ، بە یەک دەنگ و بەیەک هەڵوێست ،بڕیاری یەکجاریان دا :
( گەر دەنگیشیان نەگات بە سەرکردایەتی ، ئەوان بە ئیرادەی لە بن نەهاتووی پۆڵاینی خۆیانەوە ، گەرمیان و قەرەداغ چۆڵ نەکەن ، لە چەند بنکەیەک حەشارگی مانەوەیان دیاری بکەن .
پارتیزانەکان ، هەموو توانایان خستە گەر ، بۆ کۆکردنەوەی ئه و ئازوقانەی لەدەرەوەی گوندە خاپورەکانی گەرمیان مابوونەوە.
ئەفسانەی داری خلە
ئەشکەوتی داری خلە ،بوو بە ئەفسانەی تراژیدیای ( 7 ) پاریتزانی گەرمیان ، لە وگردۆڵکه و نشێو و دەشتانەی گەرمیان .
لە کاتی بێ دەنگی و بی دادیی و دڵ رەقی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ،
لە کاتی بەتاڵ کردنەوەی یاساو بڕیارو پرۆتۆکۆڵە نەتەوە یەکگرتوەکان ، بۆ قەدەغەکردنی جینۆساید ، بەڵام بەرامبەر بە ئەنفال و جینۆسایدی کورد ، هیچ بەها و سەنگێکی نێو دەوڵەتی نەما .
.
دەوڵەتی عێراق ، پێش ئەنفال ، لە (8)زنجیرەی ئەنفال و لە دوای ئەنفال،بە پێی بەرنامه و نەخشەیەکی درێژخایەن ، ئەنفال و کۆمەڵ کوژ ی کوردیان کرد.
ئا لە سەردەمەدا ، هەموو چاوی میدیای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ، لە ئاستی کۆمەڵکوژی کوردا ، کوێرو نابینابوون .
ئا لەو بارودۆخە دژوارەدا ، شکۆی پێشمەرگەوپارتیزان وتراژیدیای داری خلە دەبینرێت :
سەدام ، عەلی حسەن مەجید ، بەعس ، لە ئەنفالی سێ دا ، سەراپا گوندەکانی گەرمیانیان خاپوور کرد ،ژن و پیاو و منداڵ و پیریان دەسگیر و کۆمەڵکوژ و بێ سەوشوین کرد .
هەموو بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژە ڵداری ، قەرەداخ وگەرمیان یان تاڵان کرد،چەند دەستەومەفرەزەی پارتیزان ، قەرەداغ وگەرمیان مانەوه و چۆڵیان نەکرد .
ئەفسانەی ئەشکەوتی داری خلە ی گەرمیان ، پڕە لە تەحەدای لۆژیکانەی بەرگری پارتیزانی دژ بە سوپا و دژبە تراژیدیای سروشت ، بۆ روو بەروو بونەوەی ، کێوماڵەکانی سوپای عێراق وئیستیخباراتی عەسکەری وکۆپتەرو جاش و جاسوس .
ئەوەی مایەی تێڕامانە ، هیچ کام ، لەوپیلان و نەخشانەی سوپای ئەنفال و وکێوماڵەکانی (ئیستخباراتی عەسکەر)ی (فەیلەقی یەک وپێنج )ی سوپای عێراق و هێڵی ئاسمانی ، نەیانتوانی ، پەی بەو( 9) پارتیزانەی ئەشکەوتی داری خلەی گەرمیان ببەن .
ئه و( 9) پارتیزانە ،لەو (ئەشکەوتە)دا ، خۆیان لە کێوماڵەکانی دوای ئەنفال دەپاراست .
ئێوارەبوو ،خۆر بە تەواویی لە گردۆڵکەکانی گەرمیان ئاوانەبوو بوو .
دوو پارتیزان یان ، لەناو ئەشکەوتەکە وە هاتنە دەرەوە ، بۆ ئەوەی ، لەسەرە مەوعیدی جیهاز ، پەیوندی بکەن بە پارتیزانی بنکەکانی گەرمیانەوە ،
ئا له و چرکانەدا ، لە ناکاو ، گرمەیەک ، ئەو دەوروبەرە هەژاند ، هەردوو پارتیزانەکە ، بە خێرایی روویان کردە ، بەردەمی ئەشکەوتەکە، هەرەسی هێنابوو ، ئالەوکاتەدا ، نەیان دەزانی چی بکەن ،پر بە گەروویان هاوڕێکانیان بانگ دەکرد ، هیج وەڵامێکیان نەبوو، ئەو ( 7 ) هاوڕێ یەی ، چەند ساتێک لەوەبەر ، لە ناو ئەشکەوتەکە، بە یەکەوە بوون ، بۆ یەکجاری لە چاوەکانیان ون بوون. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=