ناونیشانی بابەت: ئەشکەوتی داری خله 03
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
دوای کشانەوەیزی کێوماڵەکەی سوپای پیادەی عێراق ،بورهانی حەمەی مینا ، بە پارتیزانەکانی هاوڕێ وت:
-لەمه و دوا ، پێویستمان بە حەشارگەیەکی قایمە، بۆ ئەوەی، خۆمان لە کێوماڵەکانی سوپای عێراق بپارێزین ، گەر ئەم کەندڕە نەبوایە، ژیانی هەموومان رووبە رووی مەترسی دەبوەوە .
دواتر ، (حاجی حەمید و بورهانی حەمەی مینا و مەلا کەریم و سامی سەمین سەعید) ،قەلبەزیکیان لە سەرووی کەندڕەکەوە دۆزی یەوە ، 600مەتر لە خوار داری خلەوە بوو ، لە نزیک ترشەکە ، ئه و شوێنە حەشارگەیەکی زۆر گرنگ بوو ، بە زەحمەت دەبینرا.
ئەو جوار پارتیزانە . بن کاچێکیان بە سێ رۆژ هەڵکەند ، رۆژانە بە بە بەردەوا می ناو ئەو قەڵبەزەیان قوڵتر و فراوانتر دەکرد ، بە جۆرێک گەورەیان کرد ، جێگای 15 پارتیزانی تیادەبوەوە ، هەموو پێداویستی یە کانیان تیا دانا ،دەرگای ئەشکەوتەکەیان بە خۆڵی ئەشکەوته بەشێوەی ساتر گرت .
ئەو قەڵبەزی لەسەرەوەی کەندڕەکەوە بوو، ناویان نا قەڵبەزەکەی داری خلە پارتیزانەکان ، بۆ سەرکەوتن لە خوارەوە بۆ ناو قەڵبەزەکە ، دوو داریان وەک شێوەی پەیژە ، بە تەریب دانا ، گوریسیان ، لە هەردوو دارەکە بەست ، وەک پلیکانە ، بۆ ئەوەی لە کاتی کێوماڵەکان دا ، بەو پەیژەی گوریسە ، لە خوارەوە ، سەرکەون بۆ سەرەوە ،بۆ ناو ئەشکەوتەکە، بە پێچەوانەشەوە ، لە ناو ئەشکەوتەکەوە ، بە و پەیژەی گوریسە ، بچنە خوارەوە .
رۆژانە کۆپتەرەکانیان دەبینی ، بە نزمی بەسەرئاسمانی گەرمیان دا ، کێوماڵیان دەکرد ، بۆ ئەوەی پەی بە شوێنی حەشارگەکانیان ببەن .
ڕۆژێک مەفرەزەکەی حەمەڕەش و عەدنانی حەمەی مینا ، پێکەوە لە ئەشکەوتی داری خلە بوون، له و کاتەدا حەمەڕەش خۆی حەرەس بوو .
مەلا ئەحمەد گەرمیان و سەید محەمەد ، لە بنکەکەی خۆیانەوە ، بەره و لای ئەوان دەچوون ، لە رێگا هەردووکیان وتیان :
-ئێستا خۆمان لە حەمەرەش و عەدنانی حەمەی مینا بە جۆرێک دەگۆڕین ، توشی دوودڵی وگومان یان دەکەین .
مەلا ئەحمەد وسەید محەمەد و پارتیزانەکان ، کە گەیشتنە نزیک ئەشکەوتی داری خلە ،بە خیرایی ، خۆیان خزاندە، نێو داری ژاڵه و قامیشە ڵانە چڕەکەی ئه و دەوروبەرە ،
لە کاتە دا مەلا ئەحمەد ، بە نمایشێک ، وەک ئەفسەرێکی سەربازی ، بە دەنگی بەرز بە عەرەبی ، فەرمانێکی توندی بۆسەربازەکانی دەرکرد :
-لێرەدا پشکنینەکانتان زۆر بە وردی وچڕی جێ بەجێ بکەن .
حەمە رەش کە گوێی لە دەنگە نامۆیەو ئه و بڕیارە سەربازییە بوو، رووی کردە عەدنانی حەمەی مینا پێ ی وت :
-عەدنان گوێم لە دەنگێکی ناسازی ئەفسەرێک بوو ، ئەمری بۆ سەربازەکانی دەرکرد ، بۆ پشکنین .
حەمەرەش و عەدنانی حەمەی مینا ، بە خێرایی روویان کردە سەنگەرەکانی پێشەوە و لێ ی دامەزران .
.بە پارتیزانەکانیان وت:
-ئێمە لێرە وە ، بەرگری دەکەین ، ئێوەش ، بوار نادەن ،سەربازەکان ، بێنە پێشەوە ، پارتیزانەکان بە پەلە بە پەیژەکەدا ،بەرەو سەرەوە بۆ ناو ئەشکەوتەکە، سەرکەوتن و لێی دامەزران .، هەموویان لەسەر هەست بوون ، بزانین ئەوانە کێن ؟
دوای تاوێک ، بێ دەنگی ، لە ناکاو ، مەلا ئەحمەدی گەرمیان و سەید محەمەد دەرکەوتن .
حەمەرەش پی وتن :
-ئەم نمایشە تان ، لەم کاتە بۆ چی کرد ؟
ئەوانیش وتیان :
-ئەگەر لەم چۆڵەوانی یەدا ، نمایش وسوعبەتێک نەکەین ، تۆزێک پێ نەکەنین ، ئەی چی بکەین؟، هەموو زمەنەکانی ژیانمان ، وەستاوە.
ئه و نیوەڕۆیە، هەموویان دەستیان کردە ملی یەک و یەکتریان ماچ کرد ، مەفرەزەکەی مەلا ئەحمەدی گەرمیان و سەید محەمە بریتی بوون لە :
(سەلام نارینی ، دارا نارینی ، پۆڵا نارینی ، حیسام ،موکەرەم رەشید).
شەوەکەی مەلا ئەحمەدی گەرمیان و سەید محەمەد و پارتیزانەکان گەڕانەوە بۆ( ئەشکەوتی لای هەرده).
هەموو رۆژێ ، سامی سەمین سەعید و بورهانی حەمەی میناو مەلا کەریم و حاجی عوسمانی هەیاس ، بە بێڵ ئەشکەوتەکەیان زیاتر هەڵکەند و گەورەتریان کرد ، فەرشێکی3-4 مەتری وقەرەوێڵەیەکی ژەنگاویان ، لە ناو کەلاوەی گوندە خاپورەکان دا دۆزییەوە ، فەرشەکەیان لە ناو ئەشکەوتەکه دا راخست و قەرەوێڵە کەیان لەسەر دانا.
عەدنانی حەمەی میناو هاوڕێ پارتیزانەکانی ، لەوێ دا خۆیان حەشاردا ،ئاوو خواردن یان بردە ناو ئەشکەوتەکە وە .
مەحمودی مامە عەزە لە 6/6/ 1988 مەوعیدی لە گەڵ هاوڕێ یانی شارهەبوو ، لە گەڵ سدیق عەلی تۆفیق ودوو پارتیزانی تر ،روویان کردە شوێنی مەوعید .
هەمان شه و هاوڕێ یانی شاریان بینی و گەڕانەوە ، لەبەر رەبایەکان ئه و رۆژە خۆیان لەو دەوروبەرە حەشاردا ، مەحمود ئه و رۆژە ، دڵی خەبەری دا ، هەستی بە بێزاری دەکرد، بە هاورێ پارتیزانەکانی وت:
-با ئێستا بگەڕێینەوە .
سەعات 10 بەیانی ، 7/6/1988بوو، هاوڕێ پارتیزانەکانی پێیان وت :
-تۆ کەی وابویت،رەبایەکان دەمان بینن .
ئه و بەیانییە گەڵای بەڕوویان بە خۆیانەوە ئاڵاند و بەرەو بنکەیان ،کەوتبونە رێ ، هەر کە نزیک شوێنە کەی خۆیان بوونەوە ، کەمال و بەکر لەپێشەوەبوون ، سدیق لە ناوەڕاست بوو، مەحمودی مامە عەزە لە دواوە وە بوو ، گەیشتنە دارستانە چڕوپڕەکە ،دۆڵێکی قوڵ بوو، تەنیا یەک رێگای هەبوو، چواردەوری شاخ بوو، مەحمود گوێی لە دەنگی گریانێکی زۆر دڵتەزێن بوو ، لە تاودا ئەژنۆی شکا ، کە گەیشت ئەمجا زانی:
لە سەعات 11- 30 دەقیقەی 6-7/ 6/ 1988 ، عە بدولکەریم حەمە عەلی ، خەڵکی ئاوەسپی قەرەداغ ، پێشمەرگە ی خۆی بوو ، لە کاتی حەرەس یاتدا ، دەسڕێژی بە ناوخانەوادی مەحمودی مامە عەزەدا کرد بوو، قارەمانی برای وشێرکۆی کوڕی و برازایەکی مەحمودی مامە عەزه و پارتیزانێکی شەهید کردبوو .
دوای ئەو تراژیدیایە ، عەدنانی حەمەی مینا لە ئەشکەوتی داری خلەوە سەردانی مەحمودی مامە عەزەی کرد ، لە قۆپی قەرەداغ .
لەوێ لە سەرە موعیدی جیهاز ، گوێ ی لە دەنگی سەلام شووشە بوو ،وتی :
-ئێمە لە گەڵ ئازادی سەگرمە دا هاتووین ، گەیشتوینەتە لای عوسمانی حاجی مەحمود .
عەدنانی حەمەی مینا ، لەگەڵ مەحمودی مامە عەزە، لە قۆپی قەرەداغەوەگەڕانەوە بۆگەرمیان.
ئازادی سەگرمە ، وەک لێپرسراوی مەفرەزە پارتیزانەکان ، کۆبوونەوەی بە هەموو پارتیزانەکان کرد ، رێنماییەکانی نەوشیروان مستەفا ئەمین و هەلومەرجی ئه و سەردەمەی دوای ئەنفال و چۆنیەتی مانەوەیان وەک ئەزمونێکی نوێ ی جەنگی پارتیزانی ، لە خاکێکی خاپوورکراو وێرانەی ، دوور لە ژیان و ئاوەدانی بۆ باس کردن .
.
هاتنە خوارەوەی ئازادی سەگرمە و هاوڕێکانی ، گڕو تینێکی نوێ و ورەیەکی بەررزتری ، بۆ ئه و پارتیزانانە دروست کرد .
دوای ماوەیەک ، ئازادی سەگرمە، سەردانی عەدنانی حەمەی میناو مەفرەزەکەی ، لە ئەشکەوتی داری خلە کرد.
پارتیزانەکان بە بەردەوامی، ناو ئشکەوتەکەیان هەڵدەکۆڵی بۆ ئەوەی گەورە تری بکەن ، شەوێکیان لە ناو ئەشکەوتەکەدا دانیشتبوون ، لە ناکاو زیخێک لە سەقفی ئەشکەوتەکە کەوتە خوارەوە ، دای بەسەری حاجی عوسمان ، ئەم زیخە هەموویانی خستە گومانەوە ، بڕێاریان دا ، چی تر دەسکاری ناو ئەشکەوتەکە نەکەن .
مەحمودی مامە عەزە شارەزابوو وتی :
-ئەم ئەشکەوتە ، وەک ئەشکەوتی شاخ ، قایم و پته و نی یە ،هەر رۆژێک بێت هەرە س دێنێ. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=