ناونیشانی بابەت: ئەشکەوتی داری خلە 05
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
تراژیدیای هەرەسی ئەشکەوتی داری خلە ، زۆر لە برینی (کەشتی تاتانیک ) دڵتەزێن تر و سامناک تر و قوڵ ترە ، هەست و نەست و رۆحی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەهەژێنێت.
ئەوەی مایەی تێرامانە و پرسیارێکی بێ وەڵامە ؟
بۆ کۆمەڵکوژیی وئەنفال و جینۆسایدی کورد ، لە یادەوەری سەکردەکانی کورد دا ، کاڵ..کاڵە ..؟
گه ر تراژیدیای ئەشکەوتی داری خلە ، هی (کوردو کوردستان ) نەبوایە ، هی هەر ( نەتەوەو وجوغرافیایەک)ی تر بوایە :
( داری خلە و تراژیدیا ) کەی ، دەکرا بە ئەفسانەیەکی تراژیدیای نێودەوڵەتی ، دەکرا بە فیلمێک ، سنووری جوگرافیایی هەموو دنیا تەی دەکرد .
هەموو زمان و روخسارە جیاجیاکان وکلتورەکانی جیهان ، سەریان لە بەردەم ئەشذکەوتەکەدا نەوی دەکرد .
ویژادانی مرۆڤ ومرۆڤایەتی بە جۆرێک دەهەژاند ، هەموو پرۆتۆکۆڵییە نێودەوڵەتیەکانی شەرمەزار دەبوون .
ئەنفالی ..دوای ئەنفال!
دوای راپەڕین مامۆستا عەلی پەرلەمان و هاوڕێکانی وجەماوەری گەرمیان وەک وەفاو ئەمەک و ئەرکی سەرشانیان ، هەموو توانایان خستە گەر بۆ ئەوەی
ئێسک و پروسکی ئه و ( 7 )پارتیزانەی ئەشکەوتی داری خلە بهێننەوە بۆ کەلاری کۆن.
شۆفڵ وکەرەستەی پێویست یان ئامادەکردبوو ، بۆ پێشوازی یادی دەرهێنانی ئیسک وپروسکی پارتیزانەکان و کەرەسته و کەل و پەلی پارتیزانی ناو ئەشکەوتەکە .
لەوکاتەدا ، هێزەکانی سوپای عێراق ، له خوار کفری یەوە پەلاماری ( سەقڵاوسەید جەژن )-یان دا.
پێشمەرگه و خەڵکی ئه و سنوورە ، رووبە روویان وەستانەوە، ئەو سوپا زەبەلاحەیان تێک شکاند ، 30 تانکی تێک شکاو لە شەڕگە کە بەجێ ما
لە 1/ 11/ 1991 لە رێورەسمێکی شایستەدا ، بە ئامادەبوونی کەس و کاری ئەنفال وشەهیدان و پێشمەرگە و جەماوەر ی گەرمیان و ناوچە جیاجیاکان
بە هەمان بەرنامە ، لە بۆنەیەکی شایستەدا ، بەشۆفڵ ، خۆڵی هەرەس –ی بەردەم ئەشکەوتەکەیان لابرد
ئێوارەی 19/ 2/ 1989 ,لە ناکاو ، بەردەم دەرگای ئەشکەوتەکە هەرەسی هێناو ، ئەم حەوت پارتیزانانە ، لە ناو ئەشکەوتەکەدا ،بە بێ دەنگی ، خنکان .
1- ئەحمەد محەمەد حەمە ئەمین ، ناسراو بە(مەلا ئەحمەدی کەلار- گەرمیان).
2- حەمید قادر کەریم .ناسراو بە (حاجی حەمید).
3-سەلام محەمەد حسین ناسراو بە( سەلامە رەش ).
4=حەیدەر محەمەد کەریم .
5-نوری قادر .ناسراو بە ( پۆڵا )
6-رەحیم رەشید ئەحمەد
7-داراقادر سەمین ناسراو بە (دارا سوور).
ئیسک و پروسکی هەر حەوت پارتیزانەکەیان ، لە ناو قەڵبەزەی داری خلەوە ، گەیاندە گۆڕستانی کەلاری کۆن و لەوێ بە خاکیان سپاردن .
ئه و رۆژە هەموو ، ناخ و دڵەکان ، نوقمی خەمێکی قوڵ ببوو ، هەموو چاوەکان پڕ بوون لە فرێشک ،
هەریەکەیان ، بە جۆرێک ، ئەفسانەی هەرەسی قەڵبەزەکه و شکۆی دوا خنکاندنی پارتیزانەکان و ئەنفال و پارتیزانەکانی دوای ئەنفال و کێوماڵەکانی سوپای عێراق ودڵڕەقی سروشتی لەلا بەرجەستە ببوو .
لە کامێرای چاوەکانی ، جەماوەرەی کەلارو گەرمیان دا ، روخساری پڕ لە شکۆی ئەو حەوت پارتیزانە و دیمەنی هەرسی ئەشکەوتەکە ی داری خلەی جەرگ بڕ ، دەبینرا .
وتارو ژیان نامەی پارتیزانەکان و شیعرو و پەخشان ، تێکەڵ بە لاوانەوەی ت ، کەس و کاری پارتیزانە شەهیدەکان و هاوڕێ ی پارتیزانەکانی گەرمیان ببوو.
سەرچاوە:
+ئەم زانیاریانەم لە هاوڕێی ئازیزم، بەرێز مامۆستا عەلی پەرلەمان – ەوە پێگەیشتووە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=