کەس خۆی ناکاتە زامی کەس.
زام: برین. ژیانی مرۆڤ لەناو دنیای چینایەتیدا هەمووی پڕە لە ئێش و ئازار، هەروەها ژیان پڕە لە هەوراز و نشێو، کەسە هۆشمەندەکان بە زیرەکی لێی دەردەچن، بەڵام کەسە نەزانەکان زوو پێوەدەبن، لەو جۆرە ژیانەدا کەس ناچێتە جێگەی کەس. یان کەس خۆی بەقوربانی کەس ناکات. [1]