هەرچی لەسەر سەبرانە، لەسە خێرانە.
سەرب: ئارامیی، خێر: چاکەکاریی. واتە: هەر کەسێک لە ژیانیدا لە ڕەفتار و کرداریدا بەرانبەر خەڵکی ئارامیی هەبێت، لە ئەنجامدا تووشی جۆرێک لە چاکەکاری دەبێت، بەهۆیەوە سەربەرز دەبێت. مەبەست لەوەیە کە ئارامگرتنی مرۆڤ لە کاردا، دەرگای چاکەکاری بەڕوویدا دەکاتەوە.[1]