فلسێکی باخەڵ باشترە لە هەزار دیناری قەرز.
فلس یان دینار: جۆرێک دراوە. لە کۆمەڵگەی کوردەواردا مامەڵەی پێ کراوە، مەبەست لەوەی مرۆڤ هەموو ئەو سامانەی هەیەتی، ئەوەندە هیی خۆیەتی کە لە باخەڵیایەتی، ئەوەی تر هیی خۆیەتی و لە باخەڵی خەڵکدایە، واتە: چەند پارەت لای خەڵکی بێت، بەئەندازەی ئەو بڕە دراوە نییە کە لە گیرفانتدایە. [1]