وەجاخزادە بە ئیشارەت، ناوەجاخ بە کووتەک.
وەجاخزادە: بە کەسێک دەوترێت کە لە بنەماڵەیەکی خانەدان و گەورەدا لەدایکبووبێت و پێگەشتبێت (فەرهەنگی خاڵ)، ئیشارەت: ئاماژە. کەسی خانەدان و وەجاخزادە و دانا لە دۆخی تایبەتیدا بە ئاماژەیەک تێدەگات، بەڵام کەسی ناوەجاخ و ناکەس، لە هەموو دۆخێکدا بە کووتەک نەبێت تێگات. [1]